سزاى نوێ به‌سه‌ر ئۆجالان ده‌سه‌پێندرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رێزان ساریجا، یه‌کێک له پارێزه‌رانى نووسینگه‌ى مافه‌کانى سه‌ده و یه‌کێک له پارێزه‌ره‌کانى عه‌بدوڵا ئۆجالان رێبه‌رى گه‌لى کورد رایگه‌یاند:" مانگى کانوونى دووه‌م سزایه‌کى نوێى دیسیپلین به‌سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان رێبه‌رى گه‌لى کورد دا سه‌پێنراوه و له مانگى ئازاره‌وه ئاگادارى ئه‌و سزایه‌ن".
رێزان ساریجا یه‌کێک له پارێزه‌رانى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان به ئاژانسى هه‌واڵى میزۆپۆتامیاى رایگه‌یاند:" هه‌موو رۆژێک مافى موه‌کیله‌که‌مان پێشێل ده‌کرێت و تاوانى له دژ ئه‌نجام ده‌درێت، ئێمه له داواکارى گشتیى کۆمارى له بورسا سکاڵامان تۆمار کرد، به‌ڵام داواکارى گشتى هیچ وه‌ڵامێکى نه‌دایه‌وه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"ئێمه سه‌ردانى به‌شى سزاکانى بورسامان کرد، به‌ڵام دواى ماوه‌یه‌کى دوور و درێژ ئێمه رووبه‌ڕووى بڕیارێکى دژ به هه‌موو مافه‌کان بووینه‌وه. هه‌موو مافه‌کانى راگه‌یاندن، بنه‌ماڵه، پارێزه‌ران، به‌رگری، سه‌ردان، ئازادیى بیر‌ورا و هه‌موو مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کان به کۆمه‌ڵ ره‌تکرانه‌وه. له وه‌ڵامه‌که‌دا ئێمه له‌وه تێگه‌یشتین، که له مانگى کانوونى دووه‌مى 2021ه‌وه سزایه‌کى تر‌ى دیسیپلینیان به‌سه‌ر موه‌کیله‌که‌ماندا سه‌پاندووه".
هاوکات ئه‌و پارێزه‌ره‌ى ئۆجه‌لان ئه‌وه‌ش دووپاتده‌کاته‌وه که "گۆشه‌گیریى ئیمراڵى ته‌نها به ئازادیى ئۆجالان ده‌توانرێت کۆتایى پێ بهێنرێت. بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و قۆناغ و پرۆسه‌ى گۆشه‌گیرییه کۆتایى پێ بێت، ئێمه سه‌ردانى هه‌موو رێکخراوه به‌رده‌نگ و په‌یوه‌ندیداره‌کانى سیستممان کرد. یه‌کێک له‌و لایه‌نانه وه‌زاره‌تى داده. به‌ڵام هه‌موو سه‌ردان و داواکانمان بێ ئه‌نجام بوون".
رێزان ساریجا ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که له پرۆسه‌ى ئه‌مدواییه‌دا دووجار سه‌ردانى سى پى تی-یان کرد، به‌ڵام تا ئێستا سى پى تى هیچ وه‌ڵامێکى نه‌داونه‌ته‌وه" سى پى تى پێشتر وتبوی، کار ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى کۆتایى به گۆشه‌گیرى بهێنرێت، به‌ڵام تا ئیستا هیچ یه‌ک له داواکانى ئێمه له به‌رچاو نه‌گیراون".
پارێزه‌که‌ى عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌وه‌شى باسکردووه که له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانى تردا ناڕه‌زایه‌تییان نیشانداوه و تانه‌یان له‌و دۆخه داوه و له به‌رده‌وامیى وته‌کانیدا وتی، "دواى ئه‌وه‌ى زانیمان سزایان ده‌رکردووه، ئێمه داواى نمونه‌ى دۆسیه‌که‌مان کرد، به‌ڵام داواکه‌یان بۆ بینینى دۆسیه‌که ره‌تکردینه‌وه، تاوه‌کو ئێستا وه‌ڵامى تانه‌که‌مان له سزاکه نه‌دراوه‌ته‌وه. کاتێک وه‌ڵامه‌که‌مان بۆ بگه‌ڕێته‌وه ئێمه ده‌ڕۆین بۆ دادگاى ده‌ستووریى تورک و له‌وێ سکاڵا تۆمار ده‌که‌ین".
"ئێمه نامانه‌وێت مافه‌کانى موه‌کیله‌که‌مان، مافه‌کان و یاساکانى به هیچ شێوه‌یه‌ک رێگرییان لێ بکرێت و پێشێل بکرێن. هه‌ر خۆى ده‌یانه‌وێت مافه‌کانى موه‌کیله‌که‌مان پێشێل بکه‌ن و رێگرى له مافه‌کانى بکه‌ن، به‌ڵام له دژى ئه‌و بێ مافییه تێکۆشانى مافدارانه و یاساییانه‌ى ئێمه درێژه‌ى ده‌بێت. تاوه‌کو ئه‌نجام به ده‌ست بهێنین ئێمه داکۆکى له هه‌موو مافه‌کانى موه‌کیله‌که‌مان ده‌که‌ین. هه‌موو رێگا نه‌ته‌وه‌ى و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌گرینه‌به‌ر"، پارێزه‌ره‌که‌ى ئۆجه‌لان واى وت.
