ئەمینداری یەکگرتوو: ئەوەی رودەدات "جەژنانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیە"بۆ موسڵمانان

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئەمینداری گشتی یەکگرتو رایدەگەیەنێت، ئەوەی ئێستا رودەدات لە سوکایەتی بە پیرۆزیەکانی موسڵمانان،  دەیان شەهیدی مەدەنی و تاوەری نیشتەجێبونی وێرانکراو لەفەڵەستین" جەژنانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیە بۆ موسڵمانان،  دەسا نەفرەت لەو دروشمە بۆش و ویژدانە مردوانە".

سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان لەپەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر باسی لەوەشکردوە، "‏ئەم ڕۆژانە ،لەفەڵەستین چی دەبینین؟: سوکایەتی بە پیرۆزیەکانی موسڵمانان ودەیان شەهیدی مەدەنی و تاوەری نیشتەجێبونی وێرانکراوو بێسەروشوێن بونی هاوڵاتیان وئاوارەبونی ماڵوێرانکراوان".

ئاماژەی بەوەشکردوە ئەوەی رودەدات "وەک جەژنانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیە بۆ موسڵمانان، دەسا  نەفرەت لەو دروشمە بۆش و ویژدانە مردوانە..!".

بەگوێرەی ئامارێک لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی ئەم شەش رۆژەی رابردوی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل، 139  فەڵەستینی مردون  زیاتر لە هەزار کەسیش بریندارن، هاوکات ئیسرائیل رایگەیاندوە، 11 هاوڵاتی وڵاتەکەیان لەماوەی شەڕ و پێکدادانەکان کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار