وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ بڕیارێکى نوێى ده‌رکرد

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاوى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، ئاگادارى سه‌رجه‌م سه‌ربڕخانه‌کانى په‌له‌وه‌رى له پارێزگاکان ده‌که‌نه‌وه که له پێناو پارێزگارى له به‌رهه‌مى ناوخۆیی، پێویسته له‌مه‌ودوا به‌رهه‌مى (مریشک، پارچه‌کانى فرێش و به‌ستو) ستیکه‌ر و بارکۆدى په‌سندکراوى وه‌زاره‌تى لێ بدرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 16ى ئایارى 2021، وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌نوسراوێکدا که‌به‌ژماره به‌ژماره (2616) ده‌رچوه و ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م سه‌ربڕخانه‌کان کراوه ئاماژه به‌وشکراوه، پێویسته تا 21ى ئه‌م مانگه سه‌ربڕخانه‌کانى په‌له‌وه‌رى به‌مه‌به‌ستى خستنه بازاڕى به‌رهه‌مى (مریشک، پارچه‌کانى فرێش و به‌ستو)، بارکۆد و ستیکه‌ر له به‌رهه‌مه‌کانیان بده‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که ئامانج له‌و بڕیاره له پێناو پارێزگاریکردنه له به‌رهه‌مى ناوخۆیى و دواى ئه‌و به‌رواره‌ش به‌رهه‌مى بێ ستیکه‌ر و بارکۆد قه‌ده‌غه ده‌کرێت.
وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ دوا واده‌ى دیارى کردووه که دواى 21ى ئه‌م مانگه ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى به‌بێ ستیکه‌ر و بارکۆدى په‌سندکراوى وه‌زاره‌ت له بازاڕه‌کان ساغ بکرێنه‌وه، وه‌ک به‌رهه‌مى ساخته هه‌ژمار ده‌کرێن و رێکارى یاسایى به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌کانیان ده‌گیرێته‌به‌ر.
