نێچیرڤان بارزانی: پشتیوانی لە پێکەوەژیان ده‌كه‌ين

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە رۆژی جیهانی پێکەوەژیان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاودەکاتەوە و داوا دەکات کە كێشه‌ و ناكۆكييەکان لە هەر شوێنێک بن بە ئاشتییانە چارەسەر بکرێن.

 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە، 16ئایاری 2021 لە تۆری كۆمەوڵایەتی تویتەر بەبۆنەی رۆژی جیهانی پێکەوەژیان رایگەیاند "كار ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى كوردستان بۆ هه‌ميشه‌ به‌ لانه‌ى پێكه‌وه‌ژيان، ته‌بايى و ئاشتى بمێنێته‌وه‌."

 سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختیش لەوە دەکاتەوە کە پشتیوانی لە پێکەوەژیان و ئاشتی لە سەرانسەری جیهان دەکەن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار