وتەبێژی گەشتوگوزار: لەجەژندا ١٠٠ هەزار گەشتیار ڕویان لە سلێمانی کردوە

4 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند لە سێ ڕۆژی جەژندا نزیکەی ١٠٠ هەزار گەشتیار ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی سلێمانی کردوە.

ئارام شوانی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری سلێمانی، لە لێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت" بەپێی ئامارەکان لە سێ ڕۆژی جەژندا نزیکەی ١٠٠ھەزار گەشتیار و ھاوڵاتی ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری سلێمانی کردوە".

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری سلێمانی، دەشڵێت وەزارەتی ناوخۆ كۆمەلێك بریاری دەركرودوە  كە دژی بریاری گەشتیاریە و وتی" رێگری دەكات گەشتیاری زۆر بێتە هەرێم و پێچەوانەی ئەوەیە ئێمە بتوانین گەشتیاری زیاتر رابكێشین بۆ ناو هەرێم و پارێزگای سلێمانی".

ساڵانە بەتایبەتی لە بۆنە جیاوازەكاندا گەشتیارێكی زۆر ڕو دەكەنە شوێنە گەشتیارەكانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی كە زۆربەی گەشتیارەكان لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە دێنە هەرێم.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار