بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار: لە جەژندا زیاتر لە 4 هەزار نەخۆش سەردانی كردوین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار رایگەیاند، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا 4351 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە و 17 رووداوی شەڕکردن هەبووە.
ئومێد عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار ئەمڕۆ یەكشەممە، 16ئایاری 2021 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا 4351 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە.
ناوبراو روونیکردەوە: بەشێکی زۆری نەخۆشەکان بەهۆی نەخۆشی هەناوی بوون، بەهۆی زۆر خواردن و تێکچوونی باری تەندروستییانەوە بووە.
بەرێوەبەری نەخۆشخانەی شار ئاماژەی بەوەشکرد: لە سێ رۆژی جەژندا 88 رووداوی هاتووچۆ روویداوە، 17 رووداوی شەڕکردن هەبووە، بە تێکڕای هەر سێ رۆژەکە تەنیا 6 رووداوی مردن هەبووە لە نەخۆشخانەی شار.
روونیشیکردەوە: زۆربەی ئەو رووداوانەی لە رۆژانی جەژندا روویانداوە لای ئێمە تۆمار کراوە گەشتیاری عەرەب بوون، واتا لە پێنج بەشی رووداوەکانی جەژن تەنیا یەک بەشیان کورد بوون.
