له‌سه‌ر دابه‌زینى به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر دۆلار وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق، داوادەكات لەسەر پرسی  له‌سه‌ر دابه‌زینى به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر دۆلار پارێزگاری بانكی ناوەندی و وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان بكرێن.

 بەهادین نوری، وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندوە: پێویستە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان تایبەت بێت بە بانگهێشتكردنی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: "پێویستە وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندی بەرپرسیارێتی دابه‌زینى به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر دۆلار لە ئەستۆبگرن و وەڵامی ئەو پرسیارانەش بدەنەوە كە ئەوان لە رابردوودا لەسەر ئەو بابەتە كردوویانە".

لەكۆتایی ساڵی رابردوودا حكومەتی عێراق بڕیاریدا بە دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار و بەوەش نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی لە 125 هەزار دینارەوە گەیشتە سەرووی 145 هەزار دینار و ئەو بڕیارەش كاردانەوە و ناڕەزایەتی زۆری لێكەوتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار