کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى وه‌فدێکیان سه‌ردانى باشوورى کوردستان ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان(که‌نه‌که)، وه‌فدێک ده‌نێرێته باشوورى کوردستان و بڕیاره له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان و ڕێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نیى و توێژه جیاجیاکانى باشوور کۆببنه‌وه، ئامانجى سه‌ره‌کییش یه‌کده‌نگیى دژى داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا.
بڕیاره له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا وه‌فدێکى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیى زه‌ینه‌ب موراد هاوسه‌رۆکى که‌نه‌که سه‌ردانى باشوورى کوردستان بکه‌ن و له سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه ده‌ست به دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیان بکه‌ن.
میدیاى رۆژنیوز بڵاویکرده‌وه که بڕیاره وه‌فده‌که له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان و ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان و توێژه جیاجیاکانى باشوورى کوردستان کۆببنه‌وه و گفتوگۆ له‌سه‌ر دوایین په‌ره‌سه‌ندنه سیاسیى و سه‌ربازییه‌کانى باشوورى کوردستان بکه‌ن، به‌تایبه‌تیش هێرشه داگیرکارییه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ ناوچه‌کانى زاپ و مه‌تینا و ئاڤاشین.
سه‌ردانه‌که له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌کانى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ی(که‌نه‌که) ده‌بێت بۆ پرسى یه‌کڕیزیى ناوماڵى کورد و ڕۆژى 15ى ئازارى 2021یش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، کۆنفرانسێکى ئۆنلاینى به به‌شداریى نزیکه‌ى 200 که‌س له نوێنه‌رانى لایه‌نه سیاسییه‌کان، ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان، هونه‌رمه‌ندان، که‌سایه‌تییه‌کان و ڕۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامدا.
