له سێ رۆژى جه‌ژندا شه‌ش نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌ى شار گیانیان له‌ده‌ستداوه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند، له‌سێ رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زاندا زیاتر له چوار هه‌زار که‌س سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى شاریان کردوه و نۆ هه‌زارو 972 نه‌خۆش و روداوى جۆراوجۆریش تۆمارکراون.
ئومێد عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى نه‌خۆشخانه‌ى شار له سلێمانى له کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌سێ رۆژى جه‌ژندا نۆ هه‌زارو 972 نه‌خۆش و روداوى جۆراوجۆر تۆمارکراون که‌سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌یان کردوه و چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆ کراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، روداوه‌کانى هاتوچۆ زۆرینه‌ى روداوه‌کان پێکده‌هێنن و له‌سێ رۆژدا شه‌ش که‌س له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ى شار گیانیان له‌ده‌ستداوه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار