ئاڵا تاڵه‌بانى: تکایه لێبرینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران رابگرن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتیى رایده‌گه‌یه‌نێت، تکایه لێبڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ھه‌رێم راگرن و واز له رۆتیناتى فاشلى نوسینگه‌کان بهێنن.
ئاڵا تاڵه‌بانى سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتیى له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاندوه، دیاره لاى هه‌موان ئاشکرایه که پرسى په‌سه‌ند کردنى بودجه‌ى عێراق چه‌نده به‌لاى خه‌ڵکى پارێزگاکانى عێراقه‌وه گرنگ بوو دوو ھێنده‌ش خه‌ڵکى ھه‌رێمى کوردستان به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕێى ئه‌و پرسه بوون.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" سه‌ربارى رێکه‌وتنى نێوان ھه‌ولێرو به‌غدا و په‌سه‌ند کردنى به‌شه بودجه‌ى ھه‌رێم ده‌بینین ھێشتا لێبڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامه و فه‌رمانبه‌رانى ھه‌رێم مافى خۆیان به ته‌واوه‌تى وه‌رناگرن".
هاوکات ئاڵا تاڵه‌بانى جه‌ختیشکرده‌وه، بۆیه داواکاره به زوترین کات بێنه سه‌رخه‌ت و چیتر رێگه نه‌ده‌ن یارى به قوتى ھاوڵاتیان بکرێت.
