په‌رله‌مان ده‌نگدان له‌سه‌ر کاندیدى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ ئه‌نجام ده‌دات

(منى یوخنا یاقو) بۆ پۆستى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
په‌رله‌مانى کوردستان به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى ژماره 13ى ئاسایى خولى به‌هاره‌ى راگه‌یاند که بریاره رۆژى سێشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجام بدرێت و تێیدا ده‌نگدان له‌سه‌ر پاڵاوتنى مه‌سیحییه‌ک بۆ پۆستى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافه‌کانى مرۆڤ ئه‌نجام ده‌دات.
ده‌قى به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى په‌رله‌مانى کوردستان بۆ رۆژى سێشه‌مه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه:
به‌رنامه‌ى کار
به‌پێى حوکمى مادده‌ى (5)و بڕگه‌کانى (یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ى (16)و بڕگه‌ى (سێیه‌م) له‌مادده‌ى (18)و بڕگه‌کانى (یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ى (20)و مادده‌کانى (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57)، له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان -عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى ژماره (13)ى ئاسایى خولى به‌هاره‌ى ساڵى سێیه‌م له خولى پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له‌کاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆى رۆژى سێشه‌ممه رێکه‌وتى 18/5/2021، به‌م شێوه‌یه بێت:
یه‌که‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پاڵاوتنى به‌ڕیز (منى یوخنا یاقو) بۆ پۆستى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق.
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یاسایانه‌ى خواره‌وه، پشت به‌ستن به‌حوکمى بڕگه‌ى (یه‌که‌م)ى مادده‌ى (83) له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان.
1- پڕۆژه‌یاساى (به‌رکارکردنى یاساى ڕه‌سمى پولى عێراقى ژماره (71)ى ساڵى 2012 له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق).
2- پڕۆژه‌یاساى (هه‌موارى یاساى ماف و ئیمتیازاتى که‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیى تایبه‌ت ژماره (22)ى ساڵى 2021 له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق).
3- پڕۆژه‌یاساى (به‌رکارکردن و هه‌موارى پیاده‌کردنى یاساى وه‌به‌رهێنانى پیشه‌سازیى هه‌ردووکه‌رتى تایبه‌ت و تێکه‌ڵاو، ژماره (20)ى ساڵى 1998ى هه‌موارکراو له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق).
4- پرۆژه‌یاساى (هه‌موارى دووه‌مى یاساى یه‌کێتیى ژووره‌کانى بازرگانى و پیشه‌سازى له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق ژماره (14)ى ساڵى 1993).
5- پڕۆژه‌یاساى (هه‌موارى یه‌که‌مى یاساى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى له‌هه‌رێمى کوردستان -عێراق ژماره (10)ى ساڵى 2010).
6- پڕۆژه‌یاساى (هه‌موارى پیاده‌کردنى یاساى بازرگانیى عێراقى ژماره (30)ى ساڵى 1984 له‌هه‌رێمى کوردستان -عێراق).
سێیه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕِۆژه‌یاساى یاساى (وه‌زاره‌تى کاره‌با له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق)، به‌پێى حوکمى مادده‌کانى (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان.
چواره‌م: خستنه‌ڕووى بیرۆکه‌ى به‌ڕێز په‌رله‌مانتار (عبدالستار مجید قادر) په‌یوه‌ست به دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى کار له‌ڕێگاى به‌گه‌رخستنه‌وه‌ى کارگه‌کان) به‌پێى حوکمى خاڵى (2)ى بڕگه‌ى (یه‌که‌م) له‌مادده‌ى (49)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان-عێراق.
