مه‌سرور بارزانى باسى رۆژنامه‌نوسه سزادراوه‌کانى بادینان ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌فدێکى باڵاى ئه‌مریکى له‌باره‌ى که‌یسى حوکمدراوانى بادینانه‌وه پێى راگه‌یاندوون، که‌یسه‌که "بابه‌تێکى یاساییه".
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 16 ئایارى 2021 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پێشوازیى له وه‌فدێکى باڵاى ئه‌مریکى کرد که پێکهاتبوو له جۆوى هوود، یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه بۆ کاروبارى رۆژهه‌ڵاتى نزیک به وه‌کاله‌ت؛ ئه‌یمى که‌ترۆنا نوێنه‌رى تایبه‌تى ئه‌مریکا بۆ سووریا به وه‌کاله‌ت و زه‌هرا بێل، به‌ڕێوه‌به‌رى کاروبارى سووریا و عێراق له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نیشتمانیى ئه‌مریکا.
به‌پێى راگه‌یه‌ندنى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم هه‌ردوولا پشتیوانیى خۆیان بۆ ئازادیى کارى راگه‌یاندن و ئازادیى راده‌ربڕین و رێزگرتن له مافه‌کانى مرۆڤ و کارى رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ده‌ربڕی، "که سیمایه‌کى گه‌شى هه‌رێمى کوردستان و هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى دیموکراته".
له‌سه‌ر که‌یسى حوکمدراوانى بادیناندا، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه دا که "ئه‌وه بابه‌تێکى یاساییه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵسوکه‌وتى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت".
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى سه‌رۆکى حکومه‌ت، مه‌سرور بارزانى ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که "ره‌فتاره نایاساییه‌کانى حوکمدراوان و خراپ به‌کارهێنانى په‌یوه‌ندییه‌کانیان" به هیچ شێوه‌یه‌ک گومان له‌سه‌ر لایه‌نه دیپلۆماسییه‌کان دروست ناکات.
