سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نوسان روونکردنه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنى هێمن باقر ده‌دات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سکرتێرى لقى سلێمانی سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى کوردستان روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنى رۆژنامه‌نوس هێمن باقر بڵاوده‌کاته‌وه‌و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌دات که "ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌نووس هێمن باقر له بنکه‌ى پۆلیسى به‌ختیاریه‌وه په‌یوه‌ندیى پێوه‌کردین، پێشتر هیچ زانیاریمان له‌سه‌ر ئه‌و سکاڵایه نه‌بوو، ئاگادارى فرمانى ده‌ستگیرکردنه‌که‌شى نه‌بووین، چونکه له دادگاى لێکۆڵینه‌وه‌ى هه‌ولێره‌وه ده‌رچوبوو، هیچ کۆپیه‌کیش بۆ لقى سلێمانى نه‌هاتبوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دادوه‌رى هه‌ولێر به ماده‌ى 433 له یاساى سزادانى عیراقى داواى ده‌ستگیرکردنى ئه‌م رۆژنامه‌نووسه‌ى کردوه".
هه‌روه‌ها کاروان ئه‌نوه‌ر، سکرتێرى لقى سلێمانی سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى کوردستان له روونکردنه‌وه‌که‌دا ده‌شڵێت:" خۆشبه‌ختانه دادوه‌رى لێکۆڵینه‌وه‌ى سلێمانى به‌که‌فاله‌ت ناوبراوى ئازاد کردوه تا به‌پێى خۆى بڕواته به‌رده‌م دادگاى هه‌ولێرو له ئۆتۆمبێلى بۆکس دا به‌باڵبه‌ست کراوى نه‌یبه‌ن.... ئێمه وه‌ک لقى سلێمانى لێره‌وه داوا له لقى هه‌ولێرى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى کوردستان ده‌که‌ین که نوێنه‌ریان ئاماده بێت له‌گه‌ڵ هێمن باقر عه‌بدول که ئه‌ندامى کاراى لقى سلێمانیه‌و له شارى هه‌ولێر به‌یاساى سزادانى عیراقى دادگایى ده‌کرێت، هه‌روه‌ها هیوادارین لقى هه‌ولێر هه‌وڵه‌کانیان بخه‌نه کار تا به یاساى ژماره 35 ى رۆژنامه‌وانیى هه‌رێمى کوردستان دادگایى بکرێت".
ده‌قى روونکردنه‌وه‌ی لقى سلێمانى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نوسان له‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنى رۆژنامه‌نووس هێمن باقر:
بۆ ئه‌وه‌ى لاى هه‌موان ئاشکرا بێت، که ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌نووس هێمن باقر له بنکه‌ى پۆلیسى به‌ختیاریه‌وه په‌یوه‌ندیى پێوه‌کردین، پێشتر هیچ زانیاریمان له‌سه‌ر ئه‌و سکاڵایه نه‌بوو، ئاگادارى فرمانى ده‌ستگیرکردنه‌که‌شى نه‌بووین، چونکه ئه‌م فرمانه له دادگاى لێکۆڵینه‌وه‌ى هه‌ولێره‌وه ده‌رچوبوو، هیچ کۆپیه‌کیش بۆ لقى سلێمانى نه‌هاتبوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دادوه‌رى هه‌ولێر به ماده‌ى 433 له یاساى سزادانى عیراقى داواى ده‌ستگیرکردنى ئه‌م رۆژنامه‌نووسه‌ى کردوه‌و ئاڕاسته‌ى پۆلیسى سلێمانى کراوه، تا به باڵبه‌ست ئه‌م (تۆمه‌تباره) که ئه‌ندامى لقى سلێمانیه ره‌وانه‌ى هه‌ولێر بکه‌ن.. بۆیه بۆ هه‌موو لایه‌کى روون ده‌که‌ینه‌وه ئێمه وه‌ک لقى سلێمانى ئاگادارى ئه‌و که‌یسه نین و نازانین تایبه‌ته به کام گۆڤار یان له ساڵى چه‌نده‌وه سکاڵاکه تۆمار کراوه..
خۆشبه‌ختانه دادوه‌رى لێکۆڵینه‌وه‌ى سلێمانى به‌که‌فاله‌ت ناوبراوى ئازاد کردوه تا به‌پێى خۆى بڕواته به‌رده‌م دادگاى هه‌ولێرو له ئۆتۆمبێلى بۆکس دا به‌باڵبه‌ست کراوى نه‌یبه‌ن..
ئێمه وه‌ک لقى سلێمانى لێره‌وه داوا له لقى هه‌ولێرى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى کوردستان ده‌که‌ین که نوێنه‌ریان ئاماده بێت له‌گه‌ڵ هێمن باقر عه‌بدول که ئه‌ندامى کاراى لقى سلێمانیه‌و له شارى هه‌ولێر به‌یاساى سزادانى عیراقى دادگایى ده‌کرێت، هه‌روه‌ها هیوادارین لقى هه‌ولێر هه‌وڵه‌کانیان بخه‌نه کار تا (هێمن باقر) به یاساى ژماره 35 ى رۆژنامه‌وانیى هه‌رێمى کوردستان دادگایى بکرێت نه‌ک به یاساکانى عیراق..
سه‌روه‌رى بۆ ئازادى وتن و راده‌ربڕین
کاروان أنور
سکرتێرى لقى سلێمانی
سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى کوردستان
