ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێکى نوێى بڵاوکرده‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌و تێیدا ئاماژه به کردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م هۆڵه‌کانى بۆنه‌و ئاهه‌نگێران ده‌دات که به‌رێنمایى ته‌ندروستى بکرێنه‌وه.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر:
یه‌که‌م/ له‌به‌یانییه‌وه ڕۆژى دووشه‌مه 2021.5.17، سه‌رجه‌م هۆڵه‌کانى بۆنه و ئاهه‌نگێڕان، به ڕه‌چاوکردنى رێکاره‌کانى خۆپارێزى و جێبه‌جێکردنى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان ده‌کرێنه‌وه، بۆیه داوا له خاوه‌ن هۆڵ و هاووڵاتییان ده‌که‌ین، له‌کاتى بۆنه و ئاهه‌نگه خێزانیه‌کان ره‌چاووى رێکاره‌کانى خۆپارێزى بکه‌ن، به‌تایبه‌تى به‌ستنى (ده‌مامک).
دووه‌م/ وه‌کو ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، پێشتر و ئێستاش هه‌ر بڕیارێک و رێکارێک گیرابێته‌به‌ر، له‌پێناو سه‌لامه‌تى گشتیى و پاراستنى ته‌ندروستى هاوڵاتییان بووه، له‌م دۆخه‌ى ئێستاشدا به‌رپرسیارێتى گه‌وره له سه‌رشانى خودى هاووڵاتییان خۆیانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تاکپارێزى له‌و بارودۆخه‌دا هۆکارى سه‌ره‌کى پاراستنى سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستى گشتییه له‌شاره‌که‌مان.
ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر
2021.5.16
