چه‌ند بڕیارێکى نوێ بۆ پاراستنى چیاى ئه‌زمه‌ر و گۆیژه ده‌درێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له سلێمانى رێوشوێنى پێویست بۆ پاراستنى چیاى ئه‌زمه‌ر و گۆیژه له‌ئه‌گه‌رى سوتان و زیان گه‌یاندن به ژینگه‌و سروشتى ناوچه‌که ده‌گیرته‌به‌ر.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ى ئایارى 2021، دیوانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى به ئامانجى پاراستنى چیاى ئه‌زمه‌ر و گۆیژه له‌ئه‌گه‌رى سوتان و زیان گه‌یاندن به ژینگه‌و سروشتى ناوچه‌که، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه ئه‌منى و خزمه‌تگوزارییه‌کانى سلێمانى کۆبوه‌وه و رایگه‌یاند:" به‌ھه‌وڵى دامه‌زراوه‌کانى حکومه‌ت و کۆمپانیاکانى که‌رتى تایبه‌ت و رێکخراوه‌کان له سلێمانى له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابرودا، روبه‌ڕوى 800 دۆنم زه‌وى سه‌وز کراوه و نزیکه‌ى 100 ھه‌زار نه‌مام له چیاکه روێنراوه، ئه‌مه جگه له‌و ھه‌زاران داره‌ى که خۆى له چیاکه‌دا ھه‌یه".
هه‌روه‌ها راگه‌یاندنى قائیمقامیه‌تى سلێمانى بڵاویکرده‌وه، دواى ھه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتوێکرنى بژارده‌کان بۆ پاراستنى چیاکه بڕیارى جێبه‌جێکردنى چه‌ند خاڵێک درا و قائیمقامى سلێمانیش رایگه‌یاند، ھه‌ر که‌سێک پابه‌ند نه‌بێت روبه‌ڕوى رێکارو سزاى یاسایى ده‌کرێته‌وه.
بڕیاره‌کان
یه‌که‌م: له‌زوترین کاتدا ده‌ست ده‌کرێت به ئاگر بێ بۆ پاراستنى ئه‌زمێ و گۆیژه به ئامانجى رێگریکردن له ئاگرکه‌وتنه‌وه و زیان گه‌یاندن به دار‌و ژینگه‌ى چیاکه.
دوه‌م: کۆشک و خواردنگه‌کانى سه‌رچیاکه پێویسته مۆڵه‌تى رێگه‌پێدانى دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌کانیان ھه‌بێت و پابه‌ند ده‌کرێن به مه‌رج و رێنماییه‌کانى کارکردن .
سێیه‌م: مانه‌وه‌ى گه‌شتیار و ھاوڵاتى له شه‌واندا تاکو به‌یانى و خه‌وتن له چیاکه قه‌ده‌غه‌یه.
چواره‌م: ئاگرکردنه‌وه له‌سه‌ر چیاکه به‌ھه‌مو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌یه.
پێنجه‌م: تیمه‌کانى به‌رگرى شارستانى له ئاماده‌یى ته‌واودا ده‌بن بۆ رێگرى له سوتانى چیاکه‌و ئه‌گه‌رى ئاگر که‌وتنه‌وه.
شه‌شه‌م: تیمى ھێزه ئه‌منییه‌کان له ئاسایش و پۆلیس و ھاتوچۆ بڕیاره‌کان جێبه‌جێ ده‌که‌ن.
حه‌وته‌م: داوا له ده‌زگاکانى راگه‌یاندن ده‌که‌ین له بڵاوکردنه‌وه‌ى ھه‌ڵمه‌تێکى فراوانى ھۆشیارکردنه‌وه بۆ پاراستنى ژینگه‌و سروشتى شوێنه گه‌شتیارییه‌کانى سلێمانى ھاوکارمان بن.
