وه‌زیرى ناوخۆ: یه‌که‌ى پاسه‌وانى هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه
"یه‌که پاسه‌وانییانه‌ى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، زێڕه‌ڤانی، به‌رگرى و فریاکه‌وتن، ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و پۆلیس، هه‌ڵده‌وه‌ش

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، یه‌که پاسه‌وانییه‌کانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ک ده‌کرێنه یه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ى ئایارى 2021، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان کۆبۆته‌وه و مه‌به‌ستى کۆبوونه‌وه‌که‌ش ئه‌وه بووه به‌دواداچوون بۆ یاساى چاکسازى بکه‌ن و هه‌میش په‌رله‌مان له جێبه‌جێکردنى یاساکه پشتگیرى زیاترى حکومه‌تى هه‌رێم بکه‌ن، ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ هه‌بوو، بۆ لیژنه‌که‌یان شیکردۆته‌وه، که له چ قۆناغێکدان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ى پێویست بوو بۆ دروستکردنى یه‌که‌ى پاسه‌وانی، یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاسه‌وانى له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ، په‌یڕه‌وه‌که‌ش به‌واژووى سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌رچووه، له‌دوایین کۆبوونه‌وه بڕیارى لێدراوه، دواى ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌ست به‌دروستکردنى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ده‌کات.
هاوکات وه‌زیرى ناوخۆ ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو "ئه‌و پێکهاتانه‌ى پێویسته له‌چوارچێوه‌ى یه‌که‌ى پاسه‌وانى دروست ببن، له ئاینه‌ده‌یه‌کى نزیکدا ده‌که‌ونه بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌موو ئه‌و یه‌که پاسه‌وانییانه‌ى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، زێڕه‌ڤانی، به‌رگرى و فریاکه‌وتن، ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و پۆلیس، سه‌رجه‌میان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ده‌کرێنه یه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و له وه‌زارتى ناوخۆ رێکده‌خرێت".
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که "ئه‌م پڕۆژه‌یه‌مان بۆ لیژنه‌ى دارایى شیکرده‌وه که پڕۆسه‌یه‌کى پشوودرێژه، بۆیه هه‌م پێویستى به پشتگیرى زیاترى په‌رله‌مان هه‌یه، هه‌میش پشتگیرى و هاوکاریى لایه‌نه سیاسییه‌کان، بایه‌تى پاسه‌وانى بابه‌تێکى گشتگیره، داوا له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌که‌م، له‌و بڕگه‌یه‌ى په‌یوه‌سته به حزبه‌کان هاوکارییه‌کى باشمان بکه‌ن".
