مه‌حمود محه‌مه‌د: پارتى مه‌غرور نییه
"ئه‌گه‌ر مه‌غرور بوینایه به‌ته‌نها حکومه‌تمان دروست ده‌کرد"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى وه‌ڵامى قسه‌کانى سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت:" پارتى مه‌غرور نییه، گه‌ر مه‌غرور بووینایه حکومه‌تمان به ته‌نها دروستده‌کرد".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ى ئایارى 2021، له نووسینێکدا که له میدیاکانى پارتى بڵاوکراوه‌ته‌وه، مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژى پارتى و ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى نووسیوویه‌تی:" مه‌غرور بوون کاتێک دروست ده‌بێت که که‌سێک یا لایه‌نێک له‌ناکاو ده‌رفه‌تێکى کاتى بۆ دروست بێت و قه‌باره و توانا و رابردووى خۆى نه‌زانی".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "پارتى دیموکراتى کوردستان تازه نییه که زۆرینه‌ى خه‌ڵکى کوردستان پشتیوانى لێ کردووه و به هه‌موو چین و توێژه‌کانیشه‌وه به‌نوێنه‌رى خۆیانیان زانیوه، پارتیش له فکر و له کرده‌وه‌دا ھه‌ر خۆى به‌نوێنه‌رى ئه‌و خه‌ڵکه و هه‌موو چین و توێژه‌کان زانیوه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو که"قه‌باره و تواناى خۆى له‌هه‌موو قۆناغه‌کاندا ره‌چاوکردووه هه‌تا قه‌باره و تواناى دوژمن و منافسه‌کانى خۆیشى له‌به‌رچاو گرتووه، بۆیه هه‌ڵبه‌زودابه‌زى له ستراتیژیه‌تى خۆیدا په‌یڕه‌و نه‌کردووه و هیچ کاتێکیش ستراتیژیه‌تى نه‌کردۆته قوربانى تاکتیک و جێگۆڕکێى پێ نه‌کردووه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى له درێژه‌ى نووسینه‌که‌یدا جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که بۆیه پارتى ته‌نیا به (٤٥) کورسى په‌رله‌مانى که ده‌نگى خه‌ڵکى کوردستانى له‌پشته‌وه‌یه له‌به‌رچاو نیه، ئه‌وه‌نده‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى له‌به‌رچاوه"پارتى هه‌وڵی نه‌داوه (یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان) ته‌سلیمى ئیڕاده‌ى خۆى بکات".
ئه‌و پێێوایه " ئه‌گه‌ر پارتى به (٤٥) کورسیه‌که‌ى مه‌غرور بوایه، له‌دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌و ماوه زۆره چاوه‌ڕوانى نه‌ده‌کرد و، هه‌ڤاڵ مه‌سرور بارزانى له‌گه‌ڵ یه‌ک به یه‌کى لایه‌نه‌کان کۆنه‌ده‌بۆوه به‌مه‌به‌ستى پێکهێنانى کابینه‌ى نۆیه‌م، به‌ڵکو به زۆرینه‌ى په‌رله‌مانى کابینه‌که‌ى پێک ده‌هێنا".
