شۆڕش ئیسماعیل: لیوا هاوبەشەکان بە زیادەوە موچەکانیان وەردەگرن

" بەهۆی رێکخستنەوەی خەرجییەکانەوە توانراوە چەندین ملیار بۆ خەزێنەی دەوڵەت بگەڕێنرێتەوە "

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "کێشەی موچەی لیوا هاوبەشەکان هونەرییە و لە چەند هەفتەی داهاتوودا بە زیادەوە موچەکانیان وەردەگرن". دەڵێت " بەهۆی رێکخستنەوەی خەرجییەکانەوە توانراوە چەندین ملیار بۆ خەزێنەی دەوڵەت بگەڕێنرێتەوە ".

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راشیگەیاند، "بەهۆی رێکخستنەوەی خەرجییەکانەوە توانراوە چەندین ملیار بۆ خەزێنەی دەوڵەت بگەڕێنرێتەوە".

شۆڕش ئیسماعیل، ئاماژەی بەوەشکردووە، "پرۆسەی چاکسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی جدی دەنێت"، دەشڵێت، "لە وەزارەتی پێشمەرگەدا دەگەین بە ئەنجامەکانی چاکسازیی و لە ئایندەدا هێزێکی یەکگرتوومان دەبێت".

لە ماوەی رابردوودا لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رێکخرانەوە، هەر لیوایەک لە چوار فەوجەوە کرانە سێ فەوج و لە ئێستادا 14 لیوان، کە موچەکانیان لەلایەن هاوپەیمانانەوە دابین دەکرێت، بەپێی زانیارییەکانیش تاوەکو ئێستا کێشەی لیوای 9 و 12 چارەسەرنەکراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار