دژى داگیرکارییه‌کانى تورکیا، سه‌د که‌سایه‌تى کورد نامه‌ بۆ به‌رپرسانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌نێرن

نامه‌که‌ بۆ به‌رپرسانى یه‌که‌مى ئه‌مریکاو یوئێن و وڵاتانى عه‌ره‌بى و عێراقى و کوردستانى نێردراوه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
سه‌د که‌سایه‌تى سیاسى و رۆشنبیرو رۆژنامه‌نوس و هونه‌رمه‌ند و په‌رله‌مانتار، نامه‌یه‌کى ناره‌زایه‌تى دژى له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیا بۆ ناو خاکى هه‌رێم ئاراسته‌ى به‌رپرسانى یه‌که‌مى یوئێن و ئه‌مریکا و عێراق و ئه‌وروپاو وڵاتانى عه‌ره‌بى ده‌نێرن و تێیدا جه‌ختله‌وه‌ کراوه‌ته‌وه‌ که‌" هه‌رێمی باشووری کوردستان و خاکی عێراق داگیرکراوه‌ ، تورکیا 47 بنکه‌ی سه‌ربازی له‌ هه‌رێمه‌که‌دا دامه‌زراندووه‌".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ى ئایارى 2021، ئه‌و سه‌د که‌سایه‌تییه‌ له‌نامه‌که‌یاندا ده‌شڵێن:"ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازیانه‌، کاریگه‌ری نه‌رێنیان له‌سه‌ر سه‌قامگیری کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئابووری هه‌یه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ درووست ده‌کات له‌سه‌ر یه‌کێتی خاکی عێراق و ده‌سکه‌وته‌کانی کورد له‌ ته‌واوی کوردستان".

هاوکات داواش ده‌که‌ن که‌ به‌ده‌م بانگه‌وازه‌که‌یانه‌وه‌ بچن بۆ راگرتنى له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیا و تێیدا هاتووه‌"بانگه‌واز ده‌که‌ین کاریگه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی خۆتان به‌کاربهێنن بۆ ڕاگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌کانی تورکیا و سه‌رخستنی چاره‌سه‌رییه‌کی دیموکراتی و ئاشتیانه‌ بۆ پرسی کورد".

ده‌قى نامه‌ى ئه‌و سه‌د که‌سایه‌تییه‌ بۆ به‌رپرسانى یه‌که‌مى ئه‌مریکى و ئه‌وروپى و عه‌ره‌بى و عێراقى و کوردستانى باشوور:


به‌ڕێز/ ئانتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان
به‌ڕێز/ نانسی پێلۆسی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا
به‌ڕێز/ جۆ بایدن، سه‌ رۆکی ویالیه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا
به‌ڕێز/ ئه‌نتۆنی بلینکن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا
به‌ڕێز/ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق
به‌ڕێز/ محمد حه‌لبوسی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
به‌ڕێز/ مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق
به‌ڕێز/ ئورسوال ڤۆن دێر لیین، سه‌ رۆکی کۆمیسیۆنی ئه‌ وروپا
به‌ڕێز/ جۆزپ بۆرێل فۆنته‌له‌س، جێگری سه‌رۆک و نوێنه‌ری باێ‌لی یه‌کێتی ئه‌وروپا بۆ کاروباری ده‌ره‌وه‌
به‌ڕێز/ ئه‌حمه‌د ئه‌بول غیت ئه‌مینداری گشتی کۆمکاری عه‌ره‌بی
به‌ڕێز/ نیجرڤان بارزانی، سه‌ رۆکی حکومه‌تی هه‌ رێمی کوردستان
به‌ڕێز/ ڕێواز فایق، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان
سوپای تورکیا هێرشێکی سه‌ربازی به‌رفراوانی بۆ سه‌ر ناوچه‌ هه‌رێمی باشووری کوردستان - باکوری عێراق ده‌ست پێکردووه‌. به‌ وته‌ی سه‌رۆکی تورکیا ئامانجی ئه‌م هێرشانه‌ نه‌هێشتنی بوونی په‌که‌که‌یه‌ له‌ هه‌رێمه‌که‌. به‌ڵام له‌ ڕاستیدا ئه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تێکی داگیرکارییه‌ له‌ دژی باشووری کوردستان. تورکیا له‌ ساڵی 3891وه‌ تا ئێستا به‌ هه‌مان بیانو به‌ ده‌یان ئۆپه‌راسیۆنی هاوشێوه‌ی له‌ هه‌رێمه‌که‌ ئه‌نجام داوه‌ و ته‌نیا خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که‌ زه‌ره‌رمه‌ند بوون. ئه‌و بیانو و پاساوانه‌ هه‌رچیش بن، ڕاستییه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌رێمی باشووری کوردستان و خاکی عێراق داگیرکراوه‌ ، تورکیا 74 بنکه‌ی سه‌ربازی له‌ هه‌رێمه‌که‌دا دامه‌زراندووه‌ و سه‌دان گوندی له‌و هه‌رێمه‌ وێران کردووه‌ و هه‌زاران گوندنشینی ناچار کردووه‌ ماڵ و حاڵیان چۆڵ بکه‌ن و سه‌دانی لێیان کوشتووه‌.
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازیانه‌، کاریگه‌ری نه‌رێنیان له‌سه‌ر سه‌قامگیری کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئابووری هه‌یه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ درووست ده‌کات له‌سه‌ر یه‌کێتی خاکی عێراق و ده‌سکه‌وته‌کانی کورد له‌ ته‌واوی کوردستان. له‌وه‌ش گرنگتر کاتی دوایین ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ واتاداره‌ : ته‌نیا چه‌ند کاتژمێرێک پێش یادی 301 ساڵه‌ی تاوانی کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمه‌نه‌کان و به‌فه‌رمی ناساندنی سه‌رۆک بایدن ڕوویدا .په‌یامه‌که‌ بۆ کورد ڕوونه‌: "ئێوه‌ش وه‌ک ئه‌رمه‌نییه‌کان کۆمه‌ڵکوژیتان به‌سه‌ردا دێت".

ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ نیگه‌رانی جدی الی گه‌لی کورد دروست کردووه‌، که‌ تازه‌ هێرشی کۆمه‌ڵکوژی داعشیان تێکشکاندووه‌. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ نه‌ک ته‌نیا له‌ دژی کورد به‌ڵکو له‌ دژی عه‌ره‌ب و هه‌موو ناسنامه‌ ئه‌تنیکی و ئایینییه‌کانی ناوچه‌که‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. چونکه‌ تورکیا هه‌وڵ ده‌دات هه‌روه‌کو چۆن له‌ لیبیا و ئه‌رمه‌نستان، له‌ کوردستان و عێراقیش چه‌ته‌ تیرۆریسته‌کانی سه‌ربه‌ خۆی بێ‌لو بکاته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش به‌ ڕوونی نیشانی ده‌دات که‌ ئامانجی تورکیا چه‌نده‌ مه‌ترسیداره‌ . په‌که‌که‌ که‌ له‌ شکستپێهێنانی گرووپه‌ تیرۆریستیه‌کانی وه‌کو داعش رۆڵی زۆر گرنگی هه‌بوو و ئه‌مه‌ش بوو به‌ جێگای ده‌ستخۆشی هه‌مووان، ئێستاش له‌ دژی داگیرکاری تورکیا خۆڕاگری ده‌کات.
پرسی کورد ، کێشه‌یه‌کی سیاسی ، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و مرۆڤییه‌ و ڕه‌گوڕیشه‌ی مێژوویی هه‌یه‌. پرسی ئازادی و دێموکراسی و مافی سروشتی و دادپه‌روه‌رییه‌. بۆیه‌ ناکرێت کێشه‌یه‌کی له‌و جۆره‌ له‌ ڕێگه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌ سه‌ربازییه‌کانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت که‌ ته‌نیا ده‌بێته‌ هۆی ئاژاوه‌ و ناسه‌قامگیریی زیاتر له‌ ناوچه‌که‌دا .
ئێمه‌ وه‌ک سیاسه‌تمه‌دار، ڕۆشنبیر، هونه‌رمه‌ند، رۆژنامه‌نووس، ئه‌کادیمی و چاالکوانانی مافی مرۆڤ و دۆستانی گه‌لی کورد بانگه‌وازی له‌ به‌ڕێزتان ده‌که‌ین که‌ کاریگه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی خۆتان به‌کار بهێنن بۆ ڕاگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌کانی تورکیا و سه‌رخستنی چاره‌سه‌رییه‌کی دیموکراتی و ئاشتیانه‌ بۆ پرسی کورد.
له‌ گه‌ڵ رێزدا

List of the First Conveners and Signatories of the Campaign (Stop Turkish Invasion)

1. Shirin Ebadi, Lawyer, Nobel Peace Prize Laureate, Iran

2. Slavoj Žižek, Political Philosopher and Cultural Critic, Ljubljana, Slovenia

3. Baroness Christine Blower, House of Lords, UK

4. Ghalib M. Ali, Member of Iraqi Council of Representatives

5. Shirin Emin Abdulaziz, member of the Parliament of Kurdistan, Iraq

6. Asos Hardi, Kurdish Journalist, Iraq

7. Rajai Fayed, Member of the foreign affairs commission in the Egyptian parliament

8. Ahmed Bahaa El-Din Shaaban, Secretary General of the Egyptian Socialist Party, ESP

9. Ilhami Al-Meliji, Journalist and Political Writer, Egypt

10. Ögmundur Jonasson, Former Minister of Justice, Iceland

11. Lord Hendy QC barrister, House of Lords, UK

12. Simon Dubbins, UNITE International Director, UK

13. Hoshyar Abdullah, Member of the Iraqi Parliament

14. Mariwan Wirya Qani, Kurdish Intellectual, Writer, and political Scientist, Iraq

15. Niyaz Abdullah, Journalist and Civil Society Activist, Kurdistan, Iraq

16. Nasir Razzazi, Kurdish Singer, from Iran.

17. Atif Moughaweri, Member of the Egyptian Parliament, Deputy of National Progressive Unionist Party of Egypt

18. Najmaddin Ghoulami, Kurdish Singer and political Activist, from Iran

19. Hersh Hassan Hamad, MP, Parliament of Kurdistan, Iraq

20. Prof. Kariane Westrheim, University of Bergen, Norway, Chair of EUTCC

21. Sayyed Abdel Fattah, Cairo Centre for Kurdish Studies, Egypt

22. Kalê Ateşî, Singer and Political Activist, from Iran

23. Ahmedy Haji Rashed, Member of Iraqi Council of Representatives

24. Mahmoud Patel, Chairperson, Kurdish Human Rights Action Group, South Africa

25. Kamal Rauf, Journalist, Kurdistan, Iraq

26. Mihemed Emin Pencewini, Writer, Veteran Kurdish Politician

27. Abdullah Mala Nuri, Lawyer, Former MP in the Parliament of Kurdistan, Iraq

28. Arêz Abdullah, Write and MP, Parliament of Kurdistan, Iraq

29. Shavanagh Taj, Trade Union Congress Wales, General Secretary, UK

30. Dr Latif Rashid, PhD Former Minister lraqi Government and Senior Advisor to Iraqi President

31. Ali Karimi, Kurdish Writer and Journalist, Iran

32. Geoff Shears, Vice-President of the Centre for Labour and Social Studies (CLASS), UK

33. Mike Mansfield QC, barrister, UK

34. Rahi Rahber Said Ibrahim, MP, Parliament of Kurdistan, Iraq

35. Prof Bill Bowring, Birkbeck, University of London, UK

36. Dr. Sherko Abdulla, Satirist, Suleymaniyeh-Iraq

37. Dr Thomas Jeffrey Miley, Cambridge University, UK

38. Mary Davis, Professor of Labour History at Royal Holloway University of London, UK

39. Tara Rasoul, Singer, Kurdistan, Iraq

40. Margaret Owen OBE, barrister, UK

41. Ali Hama Salih, MP, Parliament of Kurdistan, Iraq

42. Ayoub Barzani, Kurdish Researcher and Writer, Iraq

43. Matt Sedillo, poet, US

44. James Kelman, novelist, Scotland, UK

45. Rozhan Shahid Hama Rash, MP, Parliament of Kurdistan, Iraq

46. Sean Michael Wilson, Comic book writer, Scotland, UK

47. Ramsey Kanaan, Publisher/PM Press, California, US

48. Latif Fatih Faraj, Journalist and Writer, KRG, Iraq

49. Dafydd Iwan, Former President Plaid Cymru, Wales, UK

50. Rahila Gupta, writer and journalist, UK

51. Elizabeth Nussbaum, writer, UK

52. Rahman Gharib, Head of Metro Center for Press Freedom, KRG, Iraq

53. Jonathan Bloch, writer, UK

54. Nick Hildyard, policy advisor, UK

55. Abdulhamid Zebari, Journalist, Iraq.

56. David Morgan, journalist and writer, UK

57. Ziyad Jabbar Mohammad, Head of PUK Group in the Parliament of Kurdistan, Iraq

58. Luqman Werdi, Human Rights Activist, MP, Parliament of Kurdistan, Iraq

59. Barry White, NUJ Leeds and West Yorkshire Branch (personal capacity), UK

60. Stephen Smellie, Deputy Convenor UNISON, Scotland, UK

61. Margaret Gallacher, Scottish Kurdish Solidarity, UK

62. Shamol Ashti Saber, MP, Parliament of Kurdistan, Iraq

63. Les Levidow, CAMPACC, UK

64. Meredith Tax, writer, US

65. Professor Dr. Abbas Mustafa Abbas, KRG, Iraq

66. Ozlem Goner, Associate Professor, City University of New York, US

67. Dr Isabel Kaser, London School of Economic and Political Science, UK

68. Dr. Fayeq Gulpi, Former MP, Parliament of Kurdistan, Iraq

69. Mick Wheelan, ASLEF General Secretary, Uk

70. Abubakir Haladni, MP, Parliament of Kurdistan, Iraq

71. Kinêr Abdullah, Writer, Politician, and Women’s Rights Activist, Suleymaniyeh, Iraq

72. Kamal Chomani, Journalist, Germany

73. Peyman Izzeddin, Lawyer, Former MP, Parliament of Kurdistan, Iraq

74. Tara Husseyin, Political Activist, Women’s Rights Advocate

75. Kardo Muhammad, Former MP in the Parliament of Kurdistan, Iraq

76. Jonathan Bloch, writer, UK

77. Tareq Fateh Hasan, Journalist, Suleymaniyeh, Iraq

78. Beyar Omar Abdullah, Political Activist and Journalist, Suleymaniyeh, Iraq

79. Omar Gulpi, Human Rights Activist, MP, Parliament of Kurdistan, Iraq

80. Hon. Ian F. Hancock, Professor at University of Texas at Austin, FRSA OBE, USA

81. Bert Schouwenburg, trade union advisor, UK

82. Dr.Hashim Zebari, University Lecturer, Duhok, Iraq

83. Dr Felix Padel, author, UK

84. Dr Greta Sykes, German/English writer and artist, UK

85. Debbie Bookchin, author and journalist, US

86. Clare Baker, UNITE International Officer, UK

87. Hiwa Said Salim, Political Activist, Writer, and Journalist, Suleymaniyeh, Iraq

88. Aonghas MacNeacail, Scottish Gaelic poet, UK

89. Gareth Pierce, lawyer, UK

90. Niyazi Hamid İbrahim, Journalist and Political Observer, Canada

91. Dr. Muhammad Kayani, Former MP, Parliament of Iraq

92. Hemin Baqir, University lecturer, Journalist, Suleymaniyeh, Iraq

93. Salah Rashid, Writer, Kurdistan, Iraq

94. Shiwan Qaradakhi, Singer, Kurdistan, Iraq

95. Nahro Saeed, Former MP, Parliament of Kurdistan, Iraq

96. Fatih Abdullah Abbas, Former Minister, KRG, Iraq

97. Dr. Kamaran Berwari, Political Activist, Duhok, Iraq

98. Farouq Jamil, Former Minister, KRG, Iraq

99. Alex Fishman, Consultant and expert in Middle East affairs

100. Dr. Salar Bapire, Lecturer in Political Science, Germany Note: List of the conveners and signatories and will be updated soon.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار