٨٥ دادوەر داوا دەکەن ئاماده‌كردنی ده‌ستوور له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه ته‌واو بكرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
٨٥ دادوەر، له یاداشتێكدا ڕایانگەیاند بۆئه‌وه‌ی سنووری ده‌سه‌ڵاتی هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مان ڕوون بێت و یاسا سه‌روه‌ر بێت، پێویسته له خولی ئێستا په‌رله‌مان، پرۆسه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور و ئه‌نجامدانی ڕاپرسی له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه ته‌واو بكرێت.
ئه‌مڕۆ ٨٥ دادوەر، له یاداشتێكدا كه ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی په‌رله‌مان و هه‌رێم و حكومه‌تیان كردووه، نه‌خشه‌ڕێگای چاكسازییان له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ڕاگه‌یاندووە.
ئەو دادوەرانە، سەرەتا دەڵێن: بۆئه‌وه‌ی سنووری ده‌سه‌ڵاتی هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مان ڕوون بێت و یاسا سه‌روه‌ر بێت، پێویسته له خولی ئێستا په‌رله‌مان، پرۆسه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور و ئه‌نجامدانی ڕاپرسی له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه ته‌واو بكرێت.
ئاماژه‌یان به‌وه‌یش كردووه: یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ژماره ٢٣ی ساڵی ٢٠٠٧ هه‌موار بكرێته‌وه به‌و ئاراسته‌یه‌ی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، پێگه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵات و هاوشێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی بپارێزرێت و ده‌ستكاری په‌یكه‌ری ئه‌نجومه‌ن بكرێت.
پێشنیازێكی دیكه‌ی ئەو ٨٥ دادوه‌رە، ئاماده‌كردنی ڕه‌شنووسی یاسای سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌رییه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و ڕه‌وانه‌كردنی بۆ په‌رله‌مان به مه‌به‌ستی ده‌رچواندنی، بۆئه‌وه‌ی باشتر كاری دادوه‌ران و دادگاكان به‌دواداچوونی بۆ بكرێت.
هەروەها داوا دەكەن، ده‌زگای داواكاری گشتی، یاسایه‌كی تۆكمه‌ی باشی بۆ ده‌ربچووێنرێت و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێڕیی ئه‌م ده‌زگا دادوه‌رییه فه‌راهه‌م بكرێت.
ئه‌و دادوه‌رانه باسیان له‌وه‌یش كردووه: سیستمی لێكۆڵینه‌وه، گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بكرێت و ناكرێت له ساڵی ٢٠٢١ بژین و به‌هه‌مان سیستمی لێكۆڵینه‌وه‌ی ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتاكان لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كان ئه‌نجام بدرێت، هه‌روه‌ها بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی كاری دادگاكان و چه‌سپاندنی سه‌روه‌ریی یاسا له هه‌رێمی كوردستان، پێویست ده‌كات پلانێكی ستراتیجی تۆكمه‌ی ١٠ ساڵی به هاوكاریی ئاژانس و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماده بكرێت، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی پێشنیازه‌كانیاندا باسیان له‌وەیش كردووه، پێویسته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی دادوه‌ری، دابمه‌زرێت له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارێزگاكانی هه‌رێم به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگاكان و هیچ یاسایه‌كیش نابێت ده‌ربچێت له په‌رله‌مان كه په‌یوه‌ندیی هه‌بێت به دادوه‌ران و داواكارانی گشتی و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ده‌زگا دادیه‌كان به‌بێ ڕاوێژكردن و ڕه‌زامه‌ندیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و وه‌زاره‌تی داد به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیان.
ئەو دادوەرانە داوایش دەكەن، پۆستەكانی سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەریی، سەرۆكی دادگاكانی تێهەڵچوونەوە، سەرۆكی داواكاری گشتی و سەرۆكی سەرپەرشتیاری دادوەری، بە سیستمێكی تایبەتی هەڵبژاردن یەكلا بكرێنەوە و بۆ دوو خول زیاتر نەبێت.
