وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ لێخۆشبونی گومرگی بۆ هاورده‌كردنی ئامێری كشتوكاڵی ده‌ركرد

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا به لێخۆشبونی گومرگی و پێدانی تابلۆی كشتوكاڵی به به‌خۆڕایی بۆ ئامێری كشتوكاڵی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، پاڵپشت به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره 79 له 21ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2020 بۆ پاڵپشتیكردنی كه‌رتی كشتوكاڵ و هاندانی جوتیاران، بۆیه‌كه‌مجاره لێخۆشبونی گومرگی بۆ ئه‌و كۆمپانیا و خاوه‌ن پرۆژانه ده‌كرێت كه ئامێره‌كانی كشتوكاڵی هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ جوتیاران به شێوه‌ی قیستی درێژخایه‌ن و پێشه‌كی كه‌م.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "رسوماتی تابلۆی كشتوكاڵی وه‌رناگیرێت بۆ ئامێره‌كانی پێشكه‌وتوی كشتوكاڵی كه ئه‌مه ده‌رفه‌تێكه بۆ پێشخستن و په‌ره‌پێدانی به‌روبومه كشتوكاڵیه‌كان و هاندانی جوتیاران بۆ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیایی نوێ، ئه‌م بابه‌ته‌ش له ڕێگای میكانیزمێكی په‌سندكراوی هه‌ر سێ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دارایی و ئابوریه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو جێبه‌جێده‌كرێت.
له‌كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 21ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2020ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، پێشنیازێكی خسته‌ڕو بۆ لێخۆشبونی گومرگی بۆ هه‌ندێك مادده‌ی سه‌ره‌تایی كه له ده‌ره‌وه‌ی ھه‌رێمه‌وه ھاورده ده‌كرێن بۆ پڕۆژه كشتوكاڵییه‌كان كه له‌ناوخۆدا به‌رهه‌م نایه‌ن، ھه‌روه‌ھا پێشنیازیكرد، لێخۆشبونی هاورده‌كردنی ئامێری كشتوكاڵیی پێشكه‌وتو له ره‌سمی گومرگی بۆ ئه‌و كۆمپانیا تایبه‌تمه‌ندانه ده‌ربكرێت كه ئاماده‌ن ئه‌و ئامێرانه هاورده بكه‌ن و به مه‌رجی ئاسان و به شێوازی قیست بۆ جوتیارانی ڕاسته‌قینه دابین بكرێن.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا، سه‌رجه‌م پێشنیازه‌كان په‌سه‌ندكران، بۆ پشتگیریی جوتیاران و پڕۆژه كشتوكاڵییه‌كان، هه‌ردو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری و ناوخۆی راسپێردران به ھه‌ماھه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن".
