ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: 11 توشبوی دیکە گیانیان لەدەستدا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەكە هەڵكشاوە بەشێوەیەك كە 797 توشبوی نوێ تۆماركراون و 11 توشبوش گیانیان لەدەستداوە كە شەشیان لە سلێمانی بون.
لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا حەوت هەزارو 810 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتر بوە لە توشبوانی نوێ بەشێوەیەك 797 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 879 توشبوش چاكبونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 11 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 1 لە هەولێر، 6 لە سلێمانی، 2 لە دهۆك، 1 لە هەڵەبجە، 1 لە راپەڕین.
دەقی راگەیەندراوەكە...
