نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو 69 دۆلارە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەمڕۆ سێشهممه 18ی ئایاری 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 69 دۆلار و 64 سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 66 دۆلار و 42 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەهۆی دووبارە کرانەوەی ئابوری ئەوروپا و زیادبوونی خواست لەسەر نەوت لەئەمریکا کەلەماوەکانی رابردودا بەهۆی رێکارەکانی تایبەت بە بڵابوونەوەی کۆرۆنا خواست لەسەر ئەو وزەیە دابەزی، ئەمڕۆ سیشەممە بەهای نەوت 1% بەرزبووەوە.
بەگوێرەی شیکەرەوەکانی بازاری وزە لە ئەمریکا بەهۆی زیادبونی خواست و بەنزمی هێشتنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، پێشبینی دەکرێت تاکۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوتی برێنت لەنێوان 70 بۆ 80 دۆلاردا جێگیربێت.

بابهتی پهیوهندیدار