لێبڕینی موچە وەزیری دارایی دەباتە پەرلەمان

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان میوانداری دوو وەزیری حکومەت دەکات لەبارەی هەنگاوەکانی چاکسازیی چەند پرسیارێکیان ئاراستە دەکەن
ئەمڕۆ سێشەممە 18-05-2021 ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری و عەبدوڵڵا مەحموود، وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لەبارەی هەنگاوەکانی چاکسازیی میوانی لیژنەی دارایی دەبن و سکرتێری باڵای چاکسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئامادە دەبن.
ڕۆژی 26ـی نیسانی2021 حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتی دووەمی لیژنەی باڵای چاکسازیی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتایازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان رادەستی پەرلەمان کرد.
پرۆژەیاسای چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکانی دیکە، لە خولی پێشووی پەرلەمان پەسندکرا، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی خەڵک لە مووچە و خانەنشینی پلەباڵاکان و کەمی مووچەی خانەنشینی فەرمانبەران پرۆژەکە گەڕێندرایەوە بۆ حکومەت.
یاسای چاكسازی لە 19 ماددە پێكهاتووە، لە 16-01-2020 لە پەرلەمان دەرچووە رۆژی 03-02-2020 لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان واژۆی لەسەر کرا.
لە سەرەتای مانگی 7ـی ساڵی رابردوو یاساكە چووە بواری جێبەجێكردنەوە. لە 01-07-2020 یەکەمین راپۆرتی چاکسازیی درایە پەرلەمانی کوردستان و حکومەت بڕیاریداوە هەر سێ مانگ جارێك راپۆرتێك لەسەر چۆنێتی جێبەجێكردنی یاساكە بداتە پەرلەمانی كوردستان و دیوانی چاودێری دارایی.
