مەسرور بارزانی: بەڵێنەكان جێبەجێدەكەین
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "خۆشحاڵم كه ده‌بینم ئێمه ته‌نیا قسه‌مان نه‌كردووه، به‌ڵكو رۆژ به رۆژ به‌رهه‌می ئه‌و جۆره به‌ڵێنانه ده‌بینن، رۆژ به رۆژ ده‌بینین كه كوردستان هه‌نگاوێكی زیاتر ده‌هاوێژێت بۆ ئه‌وه‌ی پێشبكه‌وێت".
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له مه‌راسیمێكدا کارگەی بەرهەمهێنانی ئاسنی (مێد ستیل MED STEEL) لە شاری هەولێر كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌م كارگه‌یه توانای به‌رهه‌مهێنانی 350 هه‌زار تۆن ئاسن و ستیلی هه‌یه، كه نه‌ك ته‌نیا بۆ كوردستان، به‌ڵكو بۆ عێراقیش ده‌توانێت ئه‌و خزمه‌ته فه‌راهه‌م بكات و بۆ شوێنه‌كانی دیكه‌شی بنێرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌لیكار بۆ زیاتر له 1000 كه‌سیش ده‌ڕه‌خسێنێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە وتارەكەیدا جەختی لەوە كردەوە " خۆشحاڵم كه ده‌بینم ئێمه ته‌نیا قسه‌مان نه‌كردووه، به‌ڵكو رۆژ به رۆژ به‌رهه‌می ئه‌و جۆره به‌ڵێنانه ده‌بینن، رۆژ به رۆژ ده‌بینین كه كوردستان هه‌نگاوێكی زیاتر ده‌هاوێژێت بۆ ئه‌وه‌ی پێشبكه‌وێت، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیگیریكردنتان و ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م
له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی كارگه‌كه "مه‌سرور بارزانی"، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه پوخته‌ی وتاره‌كه‌یه:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێزان ئاماده‌بووانی هێژا رۆژتان باش
من زۆر خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم له بۆنه‌یه‌كی دیكه لێره ئاماده‌ین بۆ كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی ئاسنی "مید ستیل" له هه‌ولێر، ئه‌مه ئه‌و راستییه نیشان ده‌دات، كه ئێمه له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامین له پشتیوانیكردنی كه‌رتی تایبه‌ت، به‌تایبه‌ت له‌م بۆنه‌یه‌دا كه ئه‌م "مید ستیل"ه له بواری پیشه‌سازیدا خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ئێمه ته‌نیا به‌ڵێن ناده‌ین، به‌ڵكو به‌ڵێنه‌كانیشمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت به‌ڵێنی ئه‌وه‌ماندا، كه پشتیوانی كه‌رتی تایبه‌ت بین، هه‌روه‌ها هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ین بۆ هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری كوردستان. لێره‌دا خۆشحاڵم كه ده‌بینم كارگه‌یه‌كی وا گه‌وره به ستاندارێكی جیهانی دروست كراوه و گه‌وره‌ترین و پێشكه‌وتووترین كارگه‌ی ئاسنه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
گوێمان لێ‌بوو، كه ئه‌م كارگه‌یه ساڵانه توانای به‌رهه‌مهێنانی 350 هه‌زار تۆن ئاسن و ستیلی هه‌یه، كه نه‌ك ته‌نیا بۆ كوردستان، به‌ڵكو بۆ عێراقیش ده‌توانێت ئه‌و خزمه‌ته فه‌راهه‌م بكات و به‌رهه‌مه‌كانی بۆ شوێنه‌كانی دیكه‌ش بنێرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌لیكار بۆ زیاتر له 1000 كه‌س ده‌ڕه‌خسنێت.
جێی شانازییه، كه ده‌بینین هه‌رێمی كوردستان رۆژ به رۆژ پڕۆژه‌ی ستراتیژی دروست ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پارێزگاكان و كوردستانیشدا. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانیكردنی كه‌رتی تایبه‌ت، هه‌روه‌ها له‌و هه‌وڵانه‌ی كه حكومه‌ت پێكه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت ده‌یدات بۆ هه‌مه‌جۆركردنی ژێرخانێكی به‌هێزی ئابووری له كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئێمه پشت به یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات نه‌به‌ستین.
كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده به كانزا و سامانه سرووشتییه‌كه‌ی، به‌ڵام تاكو ئێستا وه‌كو پێویست سوودی لێوه‌رنه‌گیراوه، به‌ڵام ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ دروستكردنی ئه‌و ژێرخانه ئابوورییه‌ی كه پێویسته كوردستان بخاته سه‌ر نه‌خشه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو.
به‌مجۆره هه‌وڵانه من دڵنیام، كه هه‌م ئه‌و سه‌رمایه‌داره به‌ڕێزانه‌ی كه به‌رهه‌مهێنان له كوردستان ده‌كه‌ن، سوودمه‌ند ده‌بن، هه‌م خه‌ڵكی كوردستانیش له‌م به‌رهه‌مانه سوودمه‌ند ده‌بن.
بۆیه ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانیكردنی ئه‌م جۆره هه‌وڵانه و سوپاسی هه‌موو ئه‌و سه‌رمایه‌داره به‌ڕێزانه ده‌كه‌ین و داوا له وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كه‌ین، كه به‌رده‌وام وه‌به‌رهێنان له هه‌موو كه‌رته‌كان، وه‌كو كه‌رتی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار، ته‌نانه‌ت بواری خوێندن و فێركردن و كه‌رتی ته‌ندروستیش بكه‌ن، ئێمه به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه و گه‌وره‌مان هه‌یه، دیدێكی گه‌وره‌مان هه‌یه بۆ پێشخستنی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو روویەكه‌وه، بۆیه پێویستمان به هاوكاری یه‌كتر هه‌یه.
خۆشحاڵم كه ده‌بینم ئێمه ته‌نیا قسه‌مان نه‌كردووه، به‌ڵكو رۆژ به رۆژ به‌رهه‌می ئه‌و جۆره به‌ڵێنانه ده‌بینن، رۆژ به رۆژ ده‌بینین كه كوردستان هه‌نگاوێكی زیاتر ده‌هاوێژێت بۆ ئه‌وه‌ی پێشبكه‌وێت، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیگیریكردنتان و ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م، ده‌ستخۆشی له كۆمپانیای جێبه‌جێكار ده‌كه‌م، ده‌ستخۆشی له به‌ڕێز "سابیر یوزه‌ل" ده‌كه‌م بۆ ئه‌و وه‌به‌رهێنانه، كه له‌م بواره كردوویانه و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
هیوادارم هه‌مووتان سه‌ربه‌رز و سه‌رفراز و سه‌لامه‌ت و ته‌ندروست بن.
جارێكی دیكه سوپاس و هه‌ر له شادی‌دا بن.
