مێركڵ: ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی به‌رگری له خۆی بكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، راگه‌یاند"ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی به‌رگری له خۆی بكات".
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ، ته‌له‌فۆنی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ كردووه و نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، له باره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
به پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ناتانیاهۆ سوپاسی مێركڵی كردووه له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی مێركڵ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژه سامیبوون له ئه‌ڵمانیا.
هه‌روه‌ها ناتانیاهۆ ده‌ڵێت: حه‌ماس له یه‌ك كاتدا دوو تاوانی جه‌نگی كردووه، یه‌كێكیان مووشه‌ك ده‌نێت به مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه و دووه‌میان مه‌ده‌نییه‌كانی غه‌ززه‌ی كردووه‌ته قه‌ڵغانی مرۆیی.
وته‌بێژی مێركڵ، رایگه‌یاندووه، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا دووپاتیكردووه‌ته‌وه، كه ئیدانه‌ی هاوێشتنی ئه‌و مووشه‌كانه ده‌كات كه له غه‌ززه‌وه ئاراسته‌ی ئیسرائیل ده‌كرێن.
