وەزیری دارایی: كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا سیاسیە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى   

وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەبەرئەوەی كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا كێشەیەكی سیاسییە "نابێت پشت بە هیوا ببەستین، بەڵكو دەبێت زیاتر واقعی بین".

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی لە كلێمنس زێمتنەر كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا و شاندی یاوەری كرد، كلێمنس زێمتنەر پیرۆزبایی ئامادەكردنی پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021 كرد و بە هەنگاوێكی گەورەی بۆ بەرەو پێشچوونی دارایی و ئابوری لە هەرێمی كوردستانی ناوزەند كرد. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەو كۆبونەوەیەدا باس لە ڕێكەوتنی نێوان هەرێمی و بەغدا كرا و چۆنیەتی بەڕێوەچونی دانوستانەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و باسی ئاستەنگەكانی بەردەم ڕێكەوتنەكە كرا.

ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری رایگەیاندوە، "ئەڵمانیا دۆستی كوردە، بۆیە دەبێت ئەوانیش پاڵپشتی ئەم ڕێكەوتنە بن، لەبەرئەوەی كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا كێشەیەكی سیاسییە نابێت بە پشت بە هیوا ببەسیتن بەڵكو دەبێت زیاتر واقعی بین".

لە كۆتایی كۆبونەوەكەشدا، ئاوات جەناب نوری ئاماژەی بەوەشدا، حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندی ڕێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدان دەستپێشخەری گەورەیان كردوە تاوەكو ڕێكەوتنێك بێتە ئاراوە لە بەرژەوەندی هەمو عێراق بە گشتی و هەرێمی كوردستان بەتایبەت بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار