وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری ڕێکاریى پێویست ده‌گرێته‌به‌ر

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى حکومه‌تى هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، ڕێکاریى پێویست به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌زگایانه ده‌گیرێته‌به‌ر که ڤیدیۆی خۆسوتاندنی گه‌نجه‌که‌یان بڵاوکرده‌وه، داواش له‌ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی داواکاری گشتی ده‌کات، هه‌موو ڕێکارێکی یاسایى به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌زگا ڕاگه‌یاندن‌و په‌یجانه‌ی سۆشیال میدیا‌و په‌یامنێرو وێنه‌گرانه‌ی که ڕوماڵی ڕوداوه‌که‌یان کردووه، وه‌ربگرێت.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 18ى ئایارى 2021، دوو په‌نابه‌رى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان له‌به‌رده‌م باره‌گاى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌هه‌ولێر گردبونه‌وه‌و گه‌نجێکیان ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌رداو دواتر بۆ نه‌خۆشخانه گواسترایه‌وه، به‌شێک له‌که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنیش ڕاسته‌وخۆ دیمه‌نه‌کانی خۆسوتاندنی گه‌نجه‌که‌یان په‌خش کرد.
ڕاگه‌یاندراوێک له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری‌و لاوانه‌وه:
بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه‌ی ئه‌مڕۆ ڕوویدا، که چه‌ند که‌ناڵێکی ڕاگه‌یاندن و سۆشیاڵ میدیا ڕاسته‌وخۆ گواستییانه‌وه، گه‌نجێک له به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌شاری هه‌ولێر، خۆی سوتاند، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان کۆبوونه‌وه، دۆخى ئێستای ڕاگه‌یاندن و سۆشیال میدیای له هه‌رێمی کوردستاندا، له ڕووی ئیتیکی رۆژنامه‌وانی و به‌رپرسیارێتی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، به دۆخێکی ناله‌بار و خراپ وه‌سف کرد و ده‌یانخاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی یاسایى و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، له ڕێى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌وه، وێڕاى ڕێنمایى ژماره (١)ی ساڵی ٢٠١٤ به‌تایبه‌تیش بڕگه‌ی سێیه‌م، هه‌روه‌ها ئاگادارینامه‌یه‌کی له ٢/٥/ ٢٠٢١ دا داوه به‌هه‌موو که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن که خۆیان به‌دووربگرن له په‌خشکردنی ئه‌و هه‌واڵ و ریپۆرتاژ و به‌رنامانه‌ی ده‌چنه خانه‌ی بڵاوکردنه‌وه و هاندانی توندوتیژی و کوشتن و خۆکوشتن، که له ڕووی ده‌روونیه‌وه زه‌مینه‌یان بۆ خۆش ده‌که‌ن.
له ئه‌گه‌ری پابه‌ند نه‌بوونیان به‌و ڕێنماییانه‌وه، له ڕێى ده‌سته‌ی داواکاری گشتی و له‌به‌ر ڕۆشنایى یاسا و ڕێنماییه به‌رکاره‌کانی هه‌رێمی کورستان، ڕێکاری یاساییان به‌رامبه‌ر وه‌رده‌گیرێت.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش ڕوویدا، ده‌چێته هه‌مان خانه‌وه، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان جگه له جێبه‌جێ کردنی ئه‌رکی وه‌زاره‌ت به پێى ئه‌و ڕێنماییانه‌ی ئاماژه‌یان پێکراوه، داوا له ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی داواکاری گشتی ده‌کات، هه‌موو ڕێکارێکی یاسایى به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌زگا ڕاگه‌یاندن و په‌یجانه‌ی سۆشیال میدیا و په‌یامنێر و وێنه‌گرانه‌ی که ڕووماڵی ڕووداوه‌که‌یان کردووه، وه‌ربگرێت.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان
١٨/٥/٢٠٢١
