قوباد تاڵه‌بانى: هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌فدى دانوستانکارى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌کاته‌وه
"په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێم و عێراق له ئاستێکى زۆر باشدایه"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و کونسوڵى ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌هه‌ولێر کۆبونه‌وه تێیدا قوباد تاڵه‌بانى رایگه‌یاند که" هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌فدى دانوستانکارى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌کاته‌وه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ى ئایارى 2021، نوسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم بڵاویکرده‌وه، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، له‌گه‌ڵ کلێمنس سێمتنه‌ر کونسوڵى گشتى ئه‌ڵمانیا کۆبوه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵ و کۆمه‌ڵێک پرسى تریان تاوتوێ کرد.
له کۆبونه‌وه‌که‌دا قوباد تاڵه‌بانى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا له دواى تێپه‌ڕاندنى یاساى بودجه‌ى 2021 په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا له ئاستێکى زۆر باشدایه و ڕایگه‌یاند" هه‌فته‌ى داهاتو شاندى دانوستانکارى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌کاته‌وه بۆ دیاریکردنى میکانیزمه‌کانى جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه".
هه‌روه‌ها له به‌شێکیترى کۆبونه‌وه‌که‌دا تاوتوێى هه‌ڵبژاردنى گشتى داهاتوى عێراق کراوه و هه‌ردولا هاوڕابون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که ده‌بێت کار بکرێت به ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌چونى هه‌ڵبژاردنێکى پاک و بێگه‌رد.
هاوکات هه‌ر له کۆبونه‌وه‌که‌دا تاوتوێى دواین پێشهاته سیاسى و ئه‌منییه‌کانى ناوچه‌که و هه‌رێم کراوه و له‌مباره‌یه‌شه‌وه هه‌ردولا هاوڕابون که ده‌بێت حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدرال و هه‌مو لایه‌نه سیاسییه‌کان به هاوکارى وڵاتانى دۆست و هاوپه‌یمان پێکه‌وه کارى زیاتر بکه‌ن له‌پێناو سه‌قامگیرى زیاترى عێراق به هه‌رێمى کوردستانیشه‌وه.
