وه‌زیرى ناوخۆ پله‌ى 356 ئه‌فه‌سه‌رو کارمه‌ندى ناوخۆ به‌رزده‌کاته‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان فه‌رمانى پله‌به‌رزکردنه‌وه‌ى بۆ 356 ئه‌فسه‌ر ده‌رکرد له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه بۆ سه‌رجه‌مى ئه‌و ئه‌فسه‌رانه هه‌ژمار ده‌کرێت، به‌ڵام هێشتا پله به‌رزکردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانى مه‌ده‌نى به‌ته‌واوى راگیراوه.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان له‌دواین فه‌رمانیدا که دوێنێ 17ى ئایار به‌واژۆى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆ ده‌رچوه ئاماژه به‌وه‌کراوه، دواى ره‌زامه‌ندى سه‌رۆک وه‌زیران بڕیاردراوه به پله‌به‌رزکردنه‌وه‌ى 356 ئه‌فسه‌ر و کارمه‌ندى وه‌زاره‌تى ناوخۆ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار