بافڵ تاڵه‌بانى: هێزى نیشتیمانى ده‌بێت دوربێت له ده‌ستێوه‌ردانى حزبی

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هاوسه‌رۆکى یه‌کێتی رایگه‌یاند، پشتیوانى له یه‌کخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و دروستکردنى هێزێکى نیشتیمانى ده‌که‌ن و باوه‌ڕیانوایه "ده‌بێت هێزى نیشتیمانى ده‌بێت دوربێت له ده‌ستێوه‌ردانى حزب".
ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 18ى ئایارى 2021، بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان ئه‌مڕۆ له ده‌باشان پێشوازى له وه‌فدێکى باڵاى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى کرد که پێکهاتبون له کۆڵۆنێڵ چارلى سایکێس، ده‌یڤ ویڵیامس و یان تێن هۆڤ، له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ى یه‌کخستنه‌وه‌ى ھێزى پێشمه‌رگه و پێکھێنانى ھێزێکى سه‌ربازى نیشتمانیى به دیسپلین و مه‌شقپێکراو خراوه‌ته‌ڕوو.
بافڵ تاڵه‌بانى له‌باره‌ى چۆنییه‌تى یه‌کخستنه‌وه‌ى ھێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و رێکخستنه‌وه‌یان له‌چوارچێوه‌ى پرۆژه‌یه‌کى نیشتمانیى نه‌ته‌وه‌یی، ھه‌ڵوێستى یه‌کێتى خستوه‌ته‌ڕو و جه‌ختى له به‌رده‌وامى ھه‌وڵه‌کان کردوه‌ته‌وه به‌و ئاڕاسته‌یه‌ى که بنه‌ماى ھاوسه‌نگى و یه‌کسانى له یه‌کگرتنه‌وه‌ى ھێزى پێشمه‌رگه ره‌چاوبکرێت و ھێزێکى نیشتمانى رێکخراو دروستبکرێت که ره‌نگدانه‌وه‌ى ھه‌مو پێویستییه‌کانى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى ئه‌مڕۆى ھه‌رێم بێت.
ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى راشیگه‌یاندووه که" هێزى نیشتیمانى ده‌بێت دوربێت له ده‌ستێوه‌ردانى حزبى" و ھه‌مو پشتیوانییه‌کى یه‌کێتیشى بۆ سه‌رخستنى ئه‌م پرۆژه نه‌ته‌وه‌ییه ده‌ربڕیوه.
هاوکات سوپاسى ھێزه‌کانى ھاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى ده‌که‌ن که ھاوکار و پشتیوانى ھه‌رێم و عێراق بون له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى تیرۆر و به‌رقه‌رارکردنى ئاسایش و سه‌قامگیرى له ناوچه‌که.
