حکومه‌تى هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ڕێگه‌ى فه‌رمانگه‌ى میدیا‌و زانیارى له‌سه‌ر روماڵى خۆسوتاندنى گه‌نجێک هاته‌ده‌نگ و داوا له‌داواکارى گشتى ده‌کات ڕێوشوێنى پێویست بۆ رێگرى له دوباره‌بونه‌وه‌ى بگرێته‌به‌ر.
ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوى حکومه‌تى هه‌رێم:
په‌یامى فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر ڕووداوى خۆسوتاندنى ھاووڵاتیه‌ک له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ھه‌ولێر
به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ په‌نابه‌رێکى خه‌ڵکى شارى بۆکان له به‌رده‌م باره‌گاى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له شارى ھه‌ولێر ئاگرى له جه‌سته‌ى به‌ردا.
له کاتێک دا دڵگرانى خۆمان له‌م ڕووداوه دڵته‌زێنه ده‌رده‌بڕین، به توندى ئیدانه‌ى کرده‌وه‌ى ئه‌و که‌ناڵانه ده‌که‌ین که به‌بێ گوێدانه ڕه‌وشتى کارى ڕۆژنامه‌گه‌رى و یاسا کارپێکراوه‌کانى و ڕێنمایه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به شێوه‌یه‌کى دڵ ڕه‌قانه ڕووماڵى ئه‌م ڕووداوه‌یان کرد به‌بێ هه‌ست کردن به به‌رپرسیاره‌تى کارى ڕۆژنامه‌وانی.
ده‌بێت لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ڕێگرى بکات له‌و کرده‌وانه و داواکارى گشتى به ئه‌رکى خۆى هه‌ڵسێت بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م جۆره کاره نامرۆڤانانه.
فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاری
١٨ى ئایارى ٢٠٢١"
