"ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم بۆ هه‌لێک ده‌گه‌ڕێت ئازادییه‌کان سنوردار بکات"
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى هاوپه‌یمانى هیوا له‌سه‌ر خۆسوتاندنى گه‌نجه‌که‌ى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان ده‌ڵێت:" راسته ئه‌و میدیاکارانه‌ى که له‌وێ بون، نه‌ده‌بوایه له‌و هه‌وڵى خۆسوتاندنه‌ى گه‌نجه‌که‌ى رۆژهه‌ڵات ته‌ماشاکه‌ر بونایه، به‌ڵام هه‌ر هه‌وڵێک بۆ قۆستنه‌وه‌ى ئه‌م روداوه له‌پێناو سنوردارکردنى ئازادى میدیا‌و کارى راگه‌یاندن ده‌بێ ره‌تبکرێته‌وه".
رێبوار که‌ریم مه‌حمود، ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى هیوا له‌په‌رله‌مانى عێراق راشیگه‌یاند:" ئێمه ده‌زانین ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم بۆ هه‌لێک ده‌گه‌ڕێت به‌هۆیه‌وه ئه‌وه‌نده‌یتر ئازادییه‌کان سنوردار بکات، ده‌سه‌ڵاتێک که رۆژانه به‌هۆیه‌وه خه‌ڵک توشى ماڵوێرانى و نه‌هامه‌تى و کێشه‌ى ده‌رونى ده‌بێته‌وه، نابێ و شیاو نیه له‌ژێر کاریگه‌رى ئه‌و روداوه‌ى به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ئازادییه‌کان ئه‌وه‌نده‌یتر سنوردار بکرێن".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که "ئێوه ته‌ماشاکه‌ن له‌نیوه‌رۆوه ئه‌وانه‌ى سه‌رکوتکارن، خه‌ریکى رشتنى فرمێسکى تیمساحین بۆ ئه‌و گه‌نجه، ببینن چۆن که‌وتونه‌ته پێدانى وانه‌ى ئه‌خلاقى به سه‌رجه‌م میدیاکاران! له‌کاتێکدا روداوه‌که به‌رهه‌مى ئه‌و ناعه‌داله‌تیه‌یه که خۆیان خوڵقاندویانه".
