بۆ دابینکردنی کوالیتی بەرز بەشە خۆراكی هاوڵاتیان گۆڕانكاری بەسەردا دێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى ‌

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لەچوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی بڕی پێویست و کوالیتی بەرزی ماددەکانی بەشەخۆراک، زیاتر لە شەست هەزار تۆن برنجی پاکستانی گەیشتوەتە دەست بریکارەکانیان و لەچەند رۆژی داهاتودا دابەشدەکرێت.

وەزارەتی بازرگانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، زیاتر لە شەست هەزار تۆن برنجی پاکستانی کە بە کوالیتی بەرز گەیشتوەتە وڵات، بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکات و لەئێستادا بەسەر پارێزگاکاندا دابەشکراوە.

پێشتر وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لەمانگی رەمەزاندا دو بەشەخۆراکی مانگانەیان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکردوە کە بریتین لە (زەیت، شەكر، برنج و ئاردی سفر بە بڕی 5 كیلۆ بۆ هەر خێزانێك).

بەگوێرەی دواین راپۆرتی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لەئەنجامی بەرزبونەوەی بەهای مادە خۆراکییە بەڕێژەیەکی بەرچاو و هەڵاوسانی نرخەکان بەڕێژەی 5%، رێژەی هەژاری بۆ 27% بەرزبوەتەوە، بۆیە وەزارەتەکەیان بەرنامەیەکی گشتگیری چاکسازی و بەرەنگاربونەوەی ئاستەنگییەکانی هەیە، بەو پێیەی وڵات بەدو قەیرانی دارایی و تەندروستیدا تێدەپەڕێت و بەهای خۆراک بەرزبوەتەوە و هەژاریش زیادیکردوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار