رێواز فایەق: دەستوور ڕێگری لە گەندەڵی دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان، رایگەیاند:" ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان زۆر زه‌رووره هه‌بێت و ده‌مێك بوو ده‌بووایه هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن ده‌ستووری خۆی بووایه چونكە دەبێتە رێگریەك لە گەندەڵی".
رێواز فایەق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ى ئایارى 2021، له کۆنفرانسى یه‌کریزى و ده‌ستور رایگەیاند:" هه‌ندێكجار گوێم له هه‌ندێك له سیاسییه‌كان دەبێت ده‌ڵێن با ده‌ستوورمان نه‌بێت هه‌لومه‌رج له‌بار نییه، ده‌یه‌وێ ئه‌و ئازادییه‌ی هه‌یه‌تی له هه‌ڵسوكه‌وت له‌وه‌ی كۆتی له‌سه‌ر نییه و ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات و هێزی هه‌یه و گه‌نده‌ڵی ده‌كات، ده‌یه‌وێ شتێك نه‌بێت رایبگرێت".
سەرۆکی پەرلەمان رەخنەی لە دواکەوتنی پەسەندکردنی دەستورگرت و وتی:" عێراق توانی لە ماوەی ٢ ساڵدا ببێتە خاوەنی دەستوری خۆی، بەڵام ئێمە دوای ٣٠ ساڵ نەماتنوانی ببینە خاوەنی دەستوری خۆمان و دەستوری عێرافیش رێی پێداوین کە ببینە خاوەنی دەستوری خۆمان بەڵام نەمانتوانیوە".
بەوتەی رێواز فایەق سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دانانی ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێمی كوردستان رێكبكه‌ون.
رێواز فایه‌ق وتیشی:" ئه‌و كاته‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه داوایان لێكردووه وه‌ك لایه‌نی كۆكه‌ره‌وه یه‌كڕیزییه‌ك دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان كۆك بن له‌سه‌ر دانانی ده‌ستوورێكی گونجاو".
داواشیکرد هەمووان بەشداربن لەنوسینەوەیدا:"تەنها ئەو حیزبانە مافیان نییە بەشداری لەسەر دەستور بکەن کە نوێنەریان لە پەرلەمان هەیە، ئەو حیزبانەش کە نوێنەریان نییە دەتوانن راو بۆچوونی خۆیان لەسەر دەستور بڵێن".
وتیشی:" ئەو هێزە سیاسیانەی کە نوێنەریان نییە لە پەرلەمان ئەو هاوڵاتیانەی کە دەنگیان نەداوە و ئێمە بە نوێنەری خۆیان نازانن لە پەرلەمان، با بەشداربن و با لەناوەندە ئەکادیمییەکان، رۆشنبیران قسەیان لەسەر دەستور هەبێت چونکە دەستور بۆ هەموانە و بۆ هەموو کاتێکە".
