میرانى: ئه‌و یه‌کڕیزییه‌ى له ئاسمانه‌وه بۆمان هاتووه به‌نده‌کان تێکیانداوه
"که‌واته خودا به‌رپرسیار نییه، قورئان و ئینجیلیش به‌رپرسیار نین، به‌ڵکو ئێمه‌ى مرۆڤ لێى به‌رپرسیارین"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسی پارتى ده‌ڵێت" ئه‌و یه‌کڕیزییه‌ى له ئاسمانه‌وه بۆمان هاتووه به‌نده‌کان له‌خواره‌وه تێکیانداوه، که‌واته خودا به‌رپرسیار نییه، قورئان و ئینجیلیش به‌رپرسیار نین، به‌ڵکو ئێمه‌ى مرۆڤ لێى به‌رپرسیارین".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ى ئایارى 2021 فازڵ میرانی، سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسیى پارتى له کۆنفرانسى یه‌کڕیزى و ده‌ستووردا، وتی: "یه‌کێک له کێشه گه‌وره‌کانى ئێمه ئه‌وه‌یه هه‌مومان ره‌خنه ده‌گرین و هه‌موومان له که‌سێک ده‌گه‌ڕێین که بیکه‌ینه قوربانى به‌بێ ئه‌وه‌ى باسى خۆمان بکه‌ین. خودایش ده‌فه‌رمووێت: 'أتأمرون الناس بالبر وتنسون أنفسکم وأنتم تتلون الکتاب أفلا تعقلون' که ئه‌مه باسى پیاوانى ئایین و حیزبه‌کانه."
هه‌روه‌ها وتیشى:"ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لۆژیکى ئه‌قڵ و ئه‌م بێئومێدییه به کوردبوون یان به نیشتمانبوون که به داخه‌وه ئه‌مه زاڵبووه به‌سه‌ر پرۆسه‌ى سیاسی‌دا گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه".
فازڵ میرانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ده‌ستوور پێویسته، گرێبه‌ستێکى کۆمه‌ڵایه‌تییه ماف و ئه‌رکه‌کان ده‌ستنیشان ده‌کات، بۆیه ده‌ستوور پێویسته بۆ هه‌رێمى کوردستان" ئێمه چ وه‌کو بژارده چ وه‌کو حزبى سیاسى و چ ئه‌کادیمی، باسى تیۆرى کرا که مرۆڤێک و زانایه‌ک ئه‌و تیۆرییه داده‌نێت، به‌ڵام ئه‌کادیمییه‌کان پێویسته کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک فه‌راهه‌م بکه‌ن ئه‌و تیۆرییه به شێوه‌یه‌کى راست و دروست جێبه‌جێ بکه‌ن."
"قورئان کتابى خودایه، ئینجیل کتابى خودایه، به راستى دابه‌زیون، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى جێبه‌جێى ده‌که‌ن تاوه‌کو ئێستا له‌و ئه‌رکه‌ى خۆیاندا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوونه، بۆیه بوونه‌ته کۆمه‌ڵه و ئیجتهادات و گرووپ، له‌برى ئه‌وه‌ى یه‌کڕیزى په‌یدا بکه‌ن ئه‌و یه‌کڕیزییه‌ى له ئاسمانه‌وه بۆمان هاتووه به‌نده‌کان له خواره‌وه تێکیانداوه. که‌واته خودا به‌رپرسیار نییه، قورئان و ئینجیلیش به‌رپرسیار نین، به‌ڵکو ئێمه‌ى مرۆڤ لێى به‌رپرسیارین"، میرانى واى وت.
فازڵ میرانى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ده‌ستوور بۆ حیزبێک و که‌سێک دانانێین، به‌ڵکو ده‌ستوور بۆ گه‌لێک داده‌نێین. به‌ڵام پێکهاته‌ى ئه‌و گه‌له ماف و ئه‌رکه‌کانیان له‌ناو ئه‌و ده‌ستووره‌دا هه‌بێت. ده‌ستوور نه‌که‌نه گۆڕه‌پانێک بۆ موزایه‌داتى سیاسی، بۆ ئه‌وه‌ى گه‌لى ئێمه ئه‌وه‌ى هه‌یه‌تى له‌وه زیاتر به کۆڵیدا نه‌هێنینه‌وه.
