نێچیرڤان بارزانى: ده‌ستوورمان بۆ ئه‌وه‌یه یاسا سه‌روه‌ر بکه‌ین له کوردستان
"ده‌ست به هه‌نگاوى کردارى ده‌که‌ین بۆ نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى کوردستان"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له کۆنفرانسى یه‌کریزى و ده‌ستور رایگه‌یاند:"هه‌رێمى کوردستان ده‌بێت به‌هاکانى دیموکراسى و ئازادیى راده‌ربڕین بپارێزێت و ره‌نگدانه‌وه‌ى زۆربه‌ى خواسته‌کانى پێکهاته‌کانى گه‌لى کوردستان بێت و ده‌ستوورمان بۆ ئه‌وه‌یه یاسا سه‌روه‌ر بکه‌ین له کوردستان و هاووڵاتییان پارێزراوبن".
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان راشیگه‌یاند:"ده‌ست به هه‌نگاوى کردارى ده‌که‌ین بۆ نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى کوردستان.. ده‌ستوورێکمان ده‌وێت هه‌موو پێکهاته‌کانى کوردستان وه‌کو یه‌ک بپارێزێت که پێکه‌وه‌بووین توانیوومانه هه‌ندێک ده‌ستکه‌وت به‌ده‌ستبێنین".
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که "ده‌ستکه‌وته‌کان به یه‌کڕیزى به‌ده‌ستهاتوون و شانازین بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کان نه‌ک یه‌ک لایه‌ن".
هاوکات سه‌رۆکى هه‌رێم وتیشى:" ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کانى به‌شدار له حکومه‌تدا هه‌ست به به‌شداریى خۆیان له بڕیارداندا بکه‌ن، نابێت له‌کاتى کێشه‌کاندا هیچ لایه‌نێک خۆى به به‌شدار نه‌زانێت و ته‌نیا له‌کاتى ده‌ستکه‌وته‌کاندا خۆى به به‌شدار بزانێت".
