جه‌میل بایک بۆ ئێزییه‌کان: بگه‌ڕێنه‌وه شه‌نگال خاوه‌ندارى له خۆبه‌ڕێوبه‌رییه‌که‌تان بکه‌ن
"ئه‌گه‌ر گه‌ریلاکان و شه‌ڕڤانانى یه‌په‌گه نه‌بوایه، به ته‌واوه‌تى کۆمه‌ڵکوژ ده‌کران"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌ڕێوبه‌رى کۆمان جڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که) رایگه‌یاند:" بۆ ئه‌وه‌ى ئێزدییه‌کان جارێکى دیکه ڕووبه‌ڕووى کۆمه‌ڵکوژى نه‌بنه‌وه، پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه سه‌رخاکى خۆیان له شه‌نگال و خاوه‌ندارى له خۆبه‌ڕێوبه‌رى خۆیان بکه‌ن".
جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌ڕێوبه‌رى که‌جه‌که له میانه‌ى به‌شداریکردنى له به‌رنامه‌یه‌کى ته‌له‌فزیۆنى ستێرک، وتى:"ڕێککه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا له سه‌ر شه‌نگال که به پشتیوانى هه‌ندێک هێزى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه کرا، له بنه‌ڕه‌تدا بڕیارێکى هه‌ڵه و به‌واتاى فه‌رمانێکى دیکه‌یه له دژى ئێزدییه‌کان، چونکه ئێزدیکه‌کان بۆ خۆشیان له‌و باوه‌ڕه‌دان که سوپاى عێراق و چه‌کداره‌کانى په‌ده‌که که له شه‌نگال هه‌ڵهاتن و به بێ به‌رگرى ئێزدییه‌کانیان ڕاده‌ستى داعش کرد، ئه‌و هێزانه ناتوانن جارێکى دیکه ببنه فریادڕه‌سیان و خه‌ڵکى شه‌نگال هێشتا داخداره و به هه‌زاران ژن و گه‌نجیان چاره‌نووسیان نادیاره".
ناوبراو وتیشى:" ئێزدییه‌کان حه‌ز و خۆشه‌ویستییان بۆ ڕێبه‌ر ئۆجالان و په‌که‌که هه‌یه ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر گه‌ریلاکان و شه‌ڕڤانانى یه‌په‌گه نه‌بوایه‌ن، به ته‌واوه‌تى کۆمه‌ڵکوژ ده‌کران، ئه‌وه‌ى به هاناى ئێزدییه‌کانه‌وه چوو گه‌ریلا و شه‌ڕڤانانى یه‌په‌گه بوون".
هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که “ئه‌گه‌ر بشمرین، جارێکى دیکه ڕێگه‌ناده‌ین ئه‌و هێزه‌ى ئێمه‌ى له ناو چنگى داعشدا جێهێشت و هه‌ڵهاتن جارێکى دیکه بگه‌ڕێنه‌وه شه‌نگال”، خه‌ڵکى شه‌نگال داواى درووستکردنى ده‌وڵه‌تێکى دیکه یان پارچه‌کردنى عێراق ناکه‌ن، به‌ڵکو ئه‌وان ته‌نها داواکارییان ئه‌وه‌یه له سه‌ر خاکه‌که‌ى خۆیان، به‌رگرى له خۆیان بکه‌ن و سیستمێکى خۆبه‌ڕێوبه‌رى خۆیان هه‌بێت، که ئه‌مه‌ش داوایه‌کى ڕه‌وایه و پێویسته هه‌ولێر، به‌غدا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش دان به ئه‌م داوا ڕه‌وایه‌ى خه‌ڵکى شه‌نگالدا بنێن".
بایک ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که ئه‌و ئێزدییانه‌ى له ناو کامپه‌کاندا ده‌ژین، پێویسته ئه‌و پرسه له خۆیان بکه‌ن که کێ ئه‌وانى له کۆمه‌ڵکوژى ڕزگار کرد؟ ئه‌و هێزه‌ى ئه‌وانى ڕزگار کرد ناتوانێت دژایه‌تییان بکات، بۆیه ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه شه‌نگال.
"له هه‌ر شوێنێک ئێزدیى هه‌یه ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خاک و شوێنى خۆیان، ئه‌مه داواکارى خۆبه‌ڕێوبه‌رى شه‌نگالیشه که ده‌بێت هه‌موو ئێزدییه‌ک خاوه‌ندارى له‌م بانگه‌وازییه بکات و خاوه‌ندارى له خۆبه‌ڕێوبه‌رى خۆیان بکه‌ن، چونکه گه‌ر وه‌ها نه‌که‌ن، جارێکى دیکه ئه‌سته‌مه بتوانن له فه‌رمانێکى دیکه ڕزگاریان ببێت و له ئه‌گه‌رێکى وه‌هادا فه‌رمانێکى دیکه بۆ هه‌میشه به‌ته‌واوه‌تى کۆتایى به ئێزدییه‌کان دێنێت"، هاوسه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌ڕێوبه‌رى که‌جه‌که واى وت.
