نێچیرڤان بارزانى: خۆراگرى موچه‌خۆران نه‌بوایه ئه‌سته‌م بوو حکومه‌تى هه‌رێم به‌رده‌وام بێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له پانێڵى یه‌کریزى و ده‌ستور زۆرترین قسه‌ى له‌باره‌ى ده‌ستوره‌وه کرد‌و باسى پرسى موچه‌خۆران و کابینه‌ى پێشتر و ئێستاى حکومه‌تى کرد‌و وتى:"ئه‌گه‌ر پشتیوانى و خۆڕاگریى گه‌لى کوردستان و تێگه‌یشتنى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان نه‌بوایه، ئه‌سته‌م بوو حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بتوانێت تا ئێستا به‌رده‌وام بێت. له‌وه ناخۆشتر نییه بۆ هه‌ر سه‌رۆک حکوومه‌ت و جێگرى سه‌رۆک حکوومه‌تێک له جیهان که نه‌توانێت پرسى دابینکردنى مووچه به ته‌واوه‌تى جێبه‌جێ بکات".
هاوکات له‌باره‌ى کابینه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه وتیشى:"کابینه‌ى پێشترى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌ندێک شتى باشى کردووه و هه‌ندێک شتى خراپیشى کردووه، کابینه‌ى پێش ئه‌ویش هه‌ر وابووه و ئه‌م کابینه‌یه‌ش واده‌بێت و دواى ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌وه‌ى که ده‌مێنێته‌وه ئه‌م گه‌له‌یه، ئه‌م وڵاته‌یه که ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و نه‌وه‌یه‌یه که دواى ئێمه‌ش ده‌بێت هه‌وڵى جددى بدات بۆ پاراستنى ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ى گه‌ل له‌پێناویدا خه‌باتى کردووه، له‌پێناویدا خوێنى ڕشتووه".
سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌قى وته‌کانى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێم و ئه‌و پرسانه‌ى په‌یوه‌ندى به یه‌کریزى و حکومرانى هه‌رێمه‌وه هه‌یه بڵاوکرده‌وه.
ده‌قى وتار‌و گفتوگۆى سه‌رۆکى هه‌رێم له پانێڵى یه‌کریزى و ده‌ستور:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19/5/2021 له کۆنفرانسى یه‌کڕیزى و ده‌ستووردا که له‌لایه‌ن زانکۆى کوردستانه‌وه له هه‌ولێر ڕێکخرابوو، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به‌شدارى له کۆتا پانێلى کۆنفرانسه‌که‌دا کرد و تیایدا تیشکى خسته سه‌ر چه‌ندین پرسى په‌یوه‌ست به ده‌ستوور و دۆخى هه‌رێمى کوردستان و عێراق.
سه‌ره‌تا له وه‌ڵامى پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به دید و بۆچوونى به‌ڕێزیان ده‌رباره‌ى ئه‌و گفتوگۆیانه‌ى له کۆنفرانسه‌که‌دا پێشکه‌ش کران، هه‌روه‌ها جموجۆڵه سیاسییه‌کانى به‌مه‌به‌ستى یه‌کڕیزیى لایه‌نه کوردستانییه‌کان و پرسى ده‌ستوور ، سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى گوتى “پێشه‌کى ده‌مه‌وێ سوپاسى هه‌موو ئاماده‌بووانى به‌ڕێز بکه‌م که به قسه و بۆچوونه‌کانى خۆیان ئه‌م کۆنفرانسه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند کرد. سوپاسى به‌ڕێز سه‌رۆکى حکوومه‌ت و سه‌رۆکى په‌رله‌مان ده‌که‌م، هه‌روه‌ها سوپاسێکى تایبه‌ت بۆ نوێنه‌رى تایبه‌تى سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق که به به‌شداریکردنى له‌م کۆنفرانسه‌دا و مانه‌وه‌ى ئه‌و ماوه دوورودرێژه له‌گه‌ڵ ئێمه هه‌ر له به‌یانییه‌وه، نیشانه‌یه‌کى دیاره بۆ پشتگیرى و جددیه‌تى پرۆسه‌ى سیاسى له هه‌رێمى کوردستان و عێراقیش، زۆر سووپاس”.
له به‌رده‌وامیى وه‌ڵامه‌کانیدا به‌رێزیان ڕایگه‌یاند “بێگومان زۆر قسه له‌سه‌ر پرسى یه‌کڕیزى و ده‌ستوور کرا، هه‌ندێک له‌و قسانه ئه‌وه‌ى که به‌ته‌مابووم پێشکه‌شى بکه‌م، هه‌ر له به‌یانییه‌وه به‌شێکى جه‌نابى سه‌رۆکى حکوومه‌ت به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى و به‌شێکیشى خاتوو ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مان پێشکه‌شیان کرد. ئه‌وه‌ى ده‌مه‌وێ له‌سه‌ر پرسى ده‌ستوور باسى بکه‌م، ده‌ستوور ئامرازه بۆ ئامانجێک، ئایا ئامانجمان له پرسى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور چییه؟ ده‌مانه‌وێ چ ئامانجێک بپێکین؟ ده‌مانه‌وێ له نووسینه‌وه‌یدا چى بکه‌ین؟. ده‌ستوورمان بۆ ئه‌وه‌یه سیستمى سیاسى له هه‌رێمى کوردستان ڕێکبخه‌ین، ده‌ستوورمان بۆ ئه‌وه‌یه له‌م وڵاته‌دا یاسا سه‌روه‌ر بێت، ده‌ستوورمان بۆ ئه‌وه‌یه هه‌موو پێکهاته‌کانى هه‌رێمى کوردستان هه‌ست به ئارامى بکه‌ن له‌م وڵاته‌دا، هه‌ست به ئاینده‌یه‌کى باشتر بۆ خۆیان و نه‌وه‌کانیان بکه‌ن. ئامانجى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور ئه‌وه‌یه پرسى هاووڵاتیبوون بپارێزێت که گرنگترین ئامانجه له نووسینه‌وه‌ى ده‌ستووردا. له عێراق به شێوه‌یه‌کى گشتى جیاوازى زۆرمان هه‌یه، له هه‌رێمى کوردستانیش هه‌مانه، ئه‌و پێکهاتانه‌ى له هه‌رێمى کوردستانن، پێیان ناڵێین که‌مینه، چونکه جوانیى کوردستان له‌و مۆزایکه‌ى پێکه‌وه‌ژیانه‌دایه که هه‌موومان پێکه‌وه له‌م وڵاته‌دا ده‌ژین، جوانیى هه‌رێمى کوردستان له‌وه‌دایه. بیرتان ده‌هێنمه‌وه ساڵى 2014 که داعش به‌ره‌و هه‌رێمى کوردستان هات، سه‌رۆکى ئه‌وکاتى ئه‌مه‌ریکا قسه‌یه‌کى کرد و پشتگیریى خۆى بۆ هه‌رێمى کوردستان ده‌ربڕى و گوتى (پێکه‌وه‌ژیان هه‌یه)، ئه‌و شته‌ى که پێویسته به‌رده‌وام شانازى پێوه بکه‌ین ئه‌وه‌یه که پێکه‌وه‌ژیان له‌م وڵاته‌دا هه‌یه، جوانیى کوردستان له‌وه‌دایه که هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ى له هه‌رێمى کوردستان ده‌ژین، هه‌موومان کوردستانین. بێگومان پێویسته ئه‌م ده‌ستووره دڵنیایى بداته ئه‌م پێکهاتانه، ئه‌و قسانه‌ى ئه‌مڕۆ له‌م کۆنفرانسه‌دا کران به‌تایبه‌تى ئه‌و پانێڵه‌ى که پێش ئێمه به‌ڕێوه‌چوو هى ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ى له کوردستان ده‌ژین، ئه‌وه‌ى نیشان دا که تا ئێستا دڵنیا نین. ده‌ستوورى هه‌رێمى کوردستان ده‌بێت دڵنیایى بداته ئه‌م خه‌ڵکه.
ده‌ستوورى هه‌رێمى کوردستان هه‌روه‌ک خاتوو ڕێواز فایه‌ق باسى کرد، به سوپاسه‌وه له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ستیان پێ‌کرد و دواى ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئێمه‌ش باسیان کرد. ئێستا ڕوونه که پێویستیمان به‌وه‌یه زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌کان و کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى قسه بکه‌ین، چونکه ده‌ستوور هه‌روه‌ک به‌ڕێز سه‌رۆکى حکوومه‌ت ئه‌م به‌یانییه ئاماژه‌ى پێ‌کرد و ده‌مه‌وێ دووپاتى بکه‌مه‌وه بۆ یه‌ک حزب نییه، ده‌ستوور بۆ یه‌ک نه‌ته‌وه‌ش نییه، ده‌ستوور بۆ یه‌ک پێکهاته‌ش نییه، ده‌ستوور بۆ هه‌موو ئه‌و کوردستانیانه‌یه که له هه‌رێمى کوردستاندا ده‌ژین، بۆیه ده‌بێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ى بیروبۆچوون و گرنگیپێدانى هه‌موو ئه‌و پێکهاتانه بێت که له هه‌رێمى کوردستان ده‌ژین و ئه‌مه‌ش گرنگه. له سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان به هاوکارى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانى کوردستان و سه‌رۆکایه‌تیى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ده‌ست به‌وه ده‌که‌ین که هه‌نگاوى کردارى بۆ نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور بهاوێژین. هه‌ندێک له لایه‌نه‌کانمان بینیوه، به‌ڵام گه‌شته‌که‌مان هێشتا ته‌واو نه‌بووه و سه‌ردانى لایه‌نه‌کانى دیکه‌ش ده‌که‌ین و له‌سه‌ر ئه‌م پرسه زۆر به جددى ده‌وه‌ستین، ده‌مانه‌وێت ده‌ستوورێک بێت بۆ هه‌رێمى کوردستان که جێگه‌ى دڵنیایى و ئومێدى هه‌موو پێکهاته‌کانى هه‌رێمى کوردستان بێت”.
ده‌رباره‌ى پرسى یه‌کڕیزیش، به‌ڕێز سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ئاشکراى کرد “یه‌کڕیزى شتێکى زۆر زۆر گرنگه، له مێژووى خۆماندا و له‌و وێستگانه‌ى که پێکه‌وه بووین، بێگومان وه‌ک حزب جیاوازیمان زۆره، به‌ڵام ده‌بێت له‌سه‌ر یه‌ک شت ڕێکبکه‌وین، پێناسه‌یه‌ک که هه‌موومان کۆبکاته‌وه، یه‌ک شت که هه‌موومان کۆبکاته‌وه. بۆ نموونه که شه‌ڕى داعش بوو، پێشمه‌رگه ئه‌و شوناسنامه‌یه بوو که هه‌موو کوردستانییانى له ده‌ورى خۆى کۆکرده‌وه و شه‌ره‌فێکى گه‌وره بوو، له‌و شه‌ڕه‌دا که‌س نه‌یگوت ئه‌مه یه‌کێتییه و ئه‌مه پارتییه و ئه‌مه گۆڕانه و ئه‌مه مه‌سیحییه و ئه‌مه ئێزدییه، هه‌موو لایه‌ک پێکه‌وه به‌رگرییان له کوردستان کرد، پێشمه‌رگه بوو به سیمبول و ناسنامه‌ى نیشتمانی، پێویسته زیاتر په‌ره‌وه به‌وه بده‌ین و هه‌وڵ بده‌ین پێناسه‌یه‌ک له هه‌رێمى کوردستان بۆ خۆمان دروست بکه‌ین که هه‌موو لایه‌کمان له‌سه‌رى کۆک بین، له‌وانه‌یه ده‌ستوور یه‌کێک له‌و ده‌رگایانه و له‌و شتانه بێت بزانین هه‌م ئه‌رکه‌کانمان چییه و هه‌م مافه‌کانمان چییه، ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ک ئه‌مه‌یان زانی، ده‌توانین چه‌مکى هاووڵاتیبوون له‌م وڵاته‌دا زیاتر په‌ره‌ى پێ بده‌ین. پرسى ئه‌و پره‌نسیپانه‌ى تا ئێستا هه‌رێمى کوردستانیان پاراستووه، با سه‌یرى ئه‌و قۆناغانه بکه‌ین، هه‌ر له ساڵى 1991ه‌وه که به‌ره‌ى کوردستانى دانرا و هه‌موو هێزه‌کان به‌شدار بوون، توانیمان ده‌ستکه‌وتى گه‌وره به‌ده‌ست بهێنین، چونکه پێکه‌وه بووین. له قۆناغه‌کانى دیکه‌ى دواى ئه‌وه، له نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراقدا پێکه‌وه بووین، له شه‌ڕى داعشدا پێکه‌وه بووین، تا ڕاده‌یه‌کى زۆر پێکه‌وه بووین، به‌م دواییه‌ش هه‌ندێک له‌و شتانه‌ى له په‌رله‌مانى عێراقدا ئه‌نجام دران پێکه‌وه بووین و توانیمان هه‌ندێک ده‌ستکه‌وت به‌ده‌ست بهێنین، به‌ڵام پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌رکى یه‌کڕیزیى ئێمه ته‌واو بووه، یان ده‌بێت زیاتر په‌ره‌ى پێ بده‌ین؟ ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه بزانین ئه‌وه‌ى له ده‌ستوورى عێراقیشدا بۆ هه‌رێمى کوردستان چه‌سپاوه، به‌ڵگه‌یه‌کى زۆر گرنگى مێژوویییه، دواى ساڵى حه‌فتا تاقه به‌ڵگه‌یه‌کى مێژوویى به ده‌ستمانه‌وه بێت، ده‌ستوورى عێراقه که دواى ساڵى 2003 نووسرا، به‌ڵام با هه‌موومان یه‌ک پرسیار له خۆمان بکه‌ین، ئایا له ساڵى 2003ه‌وه تا ئه‌مڕۆ به‌غدا ده‌ستوورى عێراق و مافه ده‌ستوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى جێبه‌جێ کردووه؟ له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه قه‌ت نه‌یکردووه. ئێمه ساڵى 2003 ئه‌م دۆخه‌مان هه‌بوو، ئه‌وه نییه بڵێى دواى ڕووخانى ڕ‌ژێمى پێشوو شتێک زیاد بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرسیار له هه‌موو کوردستانییان بکه‌ین و بڵێین ئێوه له ئاینده‌ى خۆتان دڵنیان له‌م وڵاته‌دا؟ پێموایه هه‌موو پێکه‌وه ده‌ڵێین نه‌خێر! چونکه تا ئێستاش زۆر به‌داخه‌وه زۆربه‌ى ئه‌و مادده ده‌ستوورییانه‌ى که په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمى کوردستانه‌وه هه‌یه، جێبه‌جێ نه‌کراون. چۆن ئه‌م ماددانه جێبه‌جێ ده‌کرێن؟ چۆن ئه‌م ده‌ستووره جێبه‌جێ ده‌کرێت؟ یه‌که‌م مه‌رجى جێبه‌جێکردن و مه‌رجى ئه‌وه‌ى که هه‌وڵى بۆ بده‌ین ئه‌وه‌یه ده‌بێت پێکه‌وه بین، به‌م په‌رته‌وازه‌ییه نه ده‌توانین یارمه‌تیى خۆمان بده‌ین و نه ده‌توانین یارمه‌تیى عێراقیش بده‌ین. ئه‌مڕۆ ته‌حه‌ددیاتى گه‌وره له به‌رده‌م هه‌رێمى کوردستاندا هه‌یه، له‌سه‌ر بودجه ڕێککه‌وتین، ئه‌وه جه‌نابى سه‌رۆکى حکوومه‌ت لێره‌یه و به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆکى حکوومه‌تیش لێره‌یه، تا ئێستا هیچى جێبه‌جێ نه‌کراوه، تا ئێستا عێراق یه‌ک له‌و شتانه‌ى که به یاسا کراوه بۆ هه‌رێمى کوردستانى جێبه‌جێ نه‌کردووه، که‌واته ئه‌و ئه‌رکانه‌ى له‌سه‌ر شانمانه ئه‌وه‌یه ده‌بێت پێکه‌وه بین و یه‌کڕیز بین، زۆرمان له پێش ماوه که ده‌بێت به‌و یه‌کڕیزییه له به‌غدا جێبه‌جێیان بکه‌ین، باوه‌ڕمان به سیستمى فیدرالى هه‌یه، باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه که کێشه‌کانمان له چوارچێوه‌ى عێراقدا و به‌پێى ده‌ستوورى عێراق چاره‌سه‌ر بکرێن. ده‌مانه‌وێت ئه‌و مادده ده‌ستووریانه‌ى که په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمى کوردستانه‌وه هه‌یه، جێبه‌جێ بکرێن. ده‌ستوورى عێراق مافى به هه‌رێمى کوردستان داوه خاوه‌نى ده‌ستوورى خۆى بێت، ئه‌و ده‌ستووره‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌یبێت، ده‌بێت ده‌ستوورێک بێت ئه‌و به‌هایانه‌ى هه‌رێمى کوردستان هه‌میشه شانازى پێوه کردوون که پرسى دیموکراسى و ئازادى ڕاده‌ربڕین له‌و پره‌نسیپانه‌ن و هه‌رێمى کوردستانى له هه‌موو شوێنه‌کانى دیکه‌ى عێراقى جیا کردۆته‌وه، ده‌بێت به‌رده‌وام ئه‌م پره‌نسیپانه بپارێزین. لێره پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا وه‌ک باس کرا هیچ ده‌ستکه‌وتێک به‌دى نه‌هاتووه؟ ده‌ستکه‌وتى زۆر گه‌وره‌مان له سایه‌ى خۆڕاگریى خه‌ڵکى کوردستان و خه‌باتى پێشمه‌رگه و خوێنى شه‌هیدانمان و ماندوبوونیان به‌ده‌ست هێناوه و ئه‌وه‌ى هه‌مانبووه که‌م نییه، به‌ڵام ئایا هه‌موو شتێک له‌م وڵاته‌دا ته‌واوه و هیچ کێشه‌یه‌کمان نییه؟ نه‌خێر زۆر کێشه هه‌یه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه له‌پاڵ ئه‌و کێشانه‌ى له هه‌رێمى کوردستان هه‌ن، ده‌بینین له هه‌ندێک بواردا به‌ره‌وپێشچوون هه‌یه، ئه‌مڕۆ پرسى ئابوورى کێشه‌یه‌کى گه‌وره‌ى ئه‌م وڵاته‌یه، کێشه‌ى دارایى کێشه‌یه‌کى گه‌وره‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بینین هه‌رێمى کوردستان له زۆر قۆناغدا پێشکه‌وتنى گه‌وره‌ى به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامى ئه‌و یه‌کڕیزى و پێکه‌وه‌بوونه به‌ده‌ستى هێناوه. ئه‌مه شانازى نییه بۆ ته‌نیا یه‌ک حزب، به‌ڵکو شانازییه بۆ هه‌موو گه‌لى کوردستان و ئه‌گه‌ر پشتیوانى و خۆڕاگریى گه‌لى کوردستان و تێگه‌یشتنى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان نه‌بوایه، ئه‌سته‌م بوو حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بتوانێت تا ئێستا به‌رده‌وام بێت. له‌وه ناخۆشتر نییه بۆ هه‌ر سه‌رۆک حکوومه‌ت و جێگرى سه‌رۆک حکوومه‌تێک له جیهان که نه‌توانێت پرسى دابینکردنى مووچه به ته‌واوه‌تى جێبه‌جێ بکات.
ده‌بێت بزانین ئه‌رکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌رکێکى قورسه، ڕاسته پێشتر کێشه هه‌بووه و ئێستاش کێشه هه‌یه، به‌ڵام به ڕاستى پێشکه‌وتنى باشیشمان به‌ده‌ست هێناوه، له پرسى شه‌فافیه‌ت و نه‌وت و وردبینیى نه‌وت و بودجه‌دا پێشکه‌وتنى باش به‌ده‌ست هاتووه و با ئه‌م شتانه به که‌م نه‌بینین. پێویسته هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ى له حکوومه‌تدا به‌شدارن، هه‌ست به ئه‌رکى خۆیان بکه‌ن، ده‌بێت هه‌ست به‌وه بکه‌ن که به‌شێکن له پرۆسه‌ى سیاسى و بڕیاردان له‌م حکوومه‌ته‌دا، به‌و هۆیه‌وه‌ش ده‌توانن پێکه‌وه کار بکه‌ن و ناکرێت گه‌ر ده‌ستکه‌وتێک هه‌بوو هه‌ر لایه‌نێک بڵێت ئه‌وه ده‌ستکه‌وتى ئێمه‌یه و کاتێکیش دۆخه‌که باش نییه بڵێن خه‌تاى فڵان حزبه و خه‌تاى فڵان که‌س و فڵان لایه‌نه، گه‌لى کوردستان به ڕاستى له‌و دروشمانه تێگه‌یشتووه و ده‌زانێت. ده‌بێت هه‌موومان پێکه‌وه ئه‌و قۆناغه سه‌خته‌ى له‌پێشمانه به‌ڕێى بکه‌ین.
ئه‌و ده‌ستووره ده‌نووسینه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت ده‌ستوورێک بێت که هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌سه‌رى کۆک بن و ده‌بێت ئه‌و یه‌کڕیزییه بپارێزین و له هه‌وڵه‌کانمان به‌رده‌وام بین تا ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ى هه‌مانه له ده‌ستوورى عێراقدا جێبه‌جێیان بکه‌ین. قۆناغێکى زۆر هه‌ستیارمان له‌پێشه، پرسى هه‌ڵبژاردنى عێراقمان له‌پێشه، قۆناغێکى گرنگه و هه‌موو لانه‌کان خه‌ریکن خۆیان بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ڕێکده‌خه‌نه‌وه، ئێمه‌ش له هه‌رێمى کوردستان ئه‌گه‌ر په‌رته‌وازه بین و هه‌ریه‌که‌مان به لایه‌کدا بڕۆین، ناتوانین هیچ ده‌ستکه‌وتێک بۆ هه‌رێمى کوردستان و کوردستانییان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موومان پێکه‌وه بین، بێگومان ده‌توانین ئه‌م قۆناغه سه‌خته، په‌نا به‌خوا به‌ڕێکه‌ین”.
ده‌رباره‌ى سه‌قامگیریى سیاسى و هه‌وڵه‌کانى له ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و به‌رده‌وامیى هه‌وڵه‌کانى و ئه‌نجامه‌کانی، به‌ڕێز سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند “بێگومان هه‌وڵه‌کانمان چ له ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان و چ له‌گه‌ڵ به‌غدا و چ له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه به‌رده‌وام ده‌بن. له ده‌ره‌وه پشتگیرییه‌کى سیاسیى گه‌وره بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان هه‌یه، پێویسته بۆ خۆمان وه‌به‌رهێنان له‌م پشتگیرییه سیاسییه‌دا بکه‌ین تاکو بتوانین کێشه‌کانى خۆمان له‌گه‌ڵ به‌غدا له چوارچێوه‌ى عێراق و به‌پێى ده‌ستوورى عێراق چاره‌سه‌ر بکه‌ین.”
هه‌ر سه‌باره‌ت به پشتگیریى سیاسیى ده‌ره‌وه و وته‌ى خاتوو جینین پلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق له کۆنفرانسه‌که‌دا و کاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌کانى به‌ڕێزیان له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان و عێراق، سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى وتى “ئاشکرایه ئه‌رکه‌کانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق چییه، جینین خان که سه‌رپه‌رشتیى ئۆفێسى یۆنامى له عێراق ده‌کات، ئه‌رکى ئه‌م ئۆفێسه یارمه‌تیدانى عێراقییه‌کانه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانیان و به سوپاسه‌وه تا ئێستا ڕۆڵێکى ئه‌رێنییان بینیوه و هه‌وڵى جددیشیان داوه که کێشه‌کانى نێوان خودى عێراقییه‌کان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک چاره‌سه‌ر بکه‌ن. له نامه‌یه‌کدا بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وه‌ک هه‌رێمى کوردستان داوامان کردووه ڕۆڵى یۆنامى زیاتر به‌رجه‌سته بکرێت بۆ یارمه‌تیدانى چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و کێشانه‌ى له‌نێوان هه‌رێمى کوردستان و به‌غدادا هه‌ن. ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستمانه له ئه‌نجامدا سه‌قامگیریى سیاسیى وڵاتمان ده‌وێ، به‌بێ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و کێشانه‌ى هه‌ن، سه‌قامگیریى سیاسى له عێراقدا جێگیر نابێت، ئێستا له‌و ناوچانه‌ى پێى ده‌ڵێن ماده‌ى 140، داعش زۆر له جاران چالاکتره و به‌رده‌وام هه‌وڵى زیاتر ده‌دات بۆ تێکدانى ئارامى و ئاسایش له‌و ناوچانه‌دا، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت سه‌قامگیریى سیاسى له عێراقدا به‌دى بهێنرێت، پێویسته ئه‌م کێشانه چاره‌سه‌ر بکرێن.
تا ئێستا هه‌رێمى کوردستان به هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه له ئاینده‌ى خۆى دڵنیا نییه، ئێمه پێویستیمان به دڵنیایى هه‌یه، پێویسته به‌غدا و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش له‌م چوارچێوه‌یه‌دا زۆر جددیتر یارمه‌تیى عێراق به شێوه‌یه‌کى گشتى بده‌ن، مه‌به‌ستمان ته‌نیا یارمه‌تیدانى هه‌رێمى کوردستان نییه، به‌ڵکو مه‌به‌ستمان یارمه‌تیدانى هه‌موو عێراقه، کێشه‌کانى هه‌رێمى کوردستانیش به‌شێکن له‌و کێشانه‌ى له عێراقدا هه‌ن و بۆ به‌دیهێنانى سه‌قامگیریى سیاسى له عێراقدا چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و کێشانه زۆر گرنگن، به‌تایبه‌تیش نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌توانن ڕۆڵێکى زیاتر له‌مباره‌یه‌وه بیین، به ڕاستى زۆر سوپاسى هه‌موو ڕۆڵ و هه‌وڵه‌کانیان ده‌که‌ین که تا ئێستا داویانه”.
دواتر ئاماده‌بووانى پانێل به چه‌ند پرسیار و تێبینییه‌ک به‌شداریان کرد. له وه‌ڵامى پرسیارێکدا ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى که ئایا خاڵى هاوبه‌ش له خاڵى جیاواز له‌نێوان لایه‌نه‌کانى هه‌رێمى کوردستاندا زیاتره، سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى گوتى “به‌ڵى له هه‌رێمى کوردستان خاڵه هاوبه‌شه‌کانمان زۆر له خاڵه جیاوازه‌کان زیاتره و گه‌شبینم که ده‌توانین خاڵه جیاوازه‌کانیش چاره‌سه‌ر بکه‌ین. بێگومان جیاوازیى هزریى حزبى و حزبایه‌تى له‌م وڵاته‌دا هه‌ر ده‌مێنێت و ئه‌مه‌ش به‌شێکه له دۆخى هه‌رێمى کوردستان. با شتێکى دیکه باس بکه‌م، جاران که کێشه له‌م وڵاته‌دا هه‌بوو، ترسى ئه‌وه هه‌بوو بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان ده‌ست بۆ چه‌ک ده‌بردرێت و شه‌ڕى ناوخۆ دروست ده‌بێت، به ڕاستى ئه‌مڕۆ کێشه‌مان هه‌یه، به‌ڵام که‌س بیر له‌وه ناکاته‌وه ڕۆژێک له ڕۆژان چه‌ک دژى یه‌کترى هه‌ڵگرن چ وه‌ک حزبه‌کان و چ وه‌ک لایه‌نه‌کانى دیکه‌ش، ڕاسته ئێمه هێشتا قۆناغى زۆرمان ماوه، به‌ڵام خودى ئه‌م پرسه به ڕاى من پێشکه‌وتنێکه، گفتوگۆى سیاسیمان هه‌یه و قسه‌مان هه‌یه، له‌گه‌ڵ یه‌کترى ته‌با نین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ لایه‌نێک له هه‌رێمى کوردستان بیر له‌وه ناکاته‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌یه‌ک په‌نا بباته به‌ر چه‌ک، پێموایه ئه‌مه پێشکه‌وتنێکى گه‌وره‌یه له دۆخى هه‌رێمى کوردستاندا”.
له وه‌ڵامى ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کى به‌ڕێز ڕه‌حمان غه‌ریب سه‌رۆکى سه‌نته‌رى میترۆ سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆکى ده‌ستوورى هه‌رێمى کوردستان، سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى ئاشکراى کرد “هاوڕاى قسه‌کانى کاک ڕحمان غه‌ریبم سه‌باره‌ت به ده‌ستوور. حکوومه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مانى کوردستان و سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم پابه‌ندى ئه‌و پره‌نسیپانه‌ین (ئازادییه‌کان و دیموکراسى و مافه‌کانى مرۆڤ و ئازادیى ڕاده‌ربڕین و میدیا) که کاک ڕه‌حمان باسى کرد و به دڵنیاییه‌وه هه‌موومان له‌وه تێده‌گه‌ین و ئه‌و چه‌مکانه‌یه هه‌رێمى کوردستانیان پاراستووه. ئێمه شه‌ڕمان بۆ ئازادى کردووه، گه‌لى کوردستان شه‌ڕى بۆ ئازادى کردووه، دروشمى یه‌که‌مى شۆڕش ئۆتۆنۆمى و دیموکراسى بووه. بێگومان دیموکراسى شتێک نییه و دیارییه‌ک نییه وڵاتێک پێت بدات و بڵێت ئه‌مه دیموکراسییه، به‌ڵکو پرۆسه‌یه‌کى ژیانه.
ناڵێم دیموکراسى له هه‌رێمى کوردستان هیچ که‌موکوڕییه‌کى نییه، بێگومان که‌موکوڕى هه‌یه، گرنگ ئه‌وه‌یه ورده ورده له‌سه‌ر پرۆسه‌ى دیموکراسى به‌رده‌وام بین. ناتوانین دیموکراسییه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ دیموکراسییه‌تى وڵاتانى ڕۆژئاوا به‌راورد بکه‌ین و جیاوازه، به‌ڵام پرسیاره گرنگه‌که ئه‌وه‌یه ئایا ئێمه له‌سه‌ر ڕێچه‌که‌یه‌کى ڕاستین به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه؟ ئه‌وه گرنگه، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌مه به‌رده‌وام بین، ئه‌م وڵات و ئه‌م گه‌له‌ى که شه‌ڕى بۆ ئازاد و دیموکراسى کردووه، تازه بۆ دواوه ناگه‌ڕێته‌وه و ئه‌وه ده‌زانین و هیچ کاتێکیش کێشه‌ى ئێمه ئه‌وه نه‌بووه، به پێچه‌وانه‌وه پشتگیریى ئه‌و بۆچوونانه ده‌که‌ین، به‌ڵام گه‌ر پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئایا له هه‌رێمى کوردستان هیچ کێشه‌یه‌ک نییه و هه‌موو شتێکمان ته‌واوه له‌م ڕووه‌وه؟ نه‌خێر کێشه هه‌یه، به‌ڵام ورده ورده ده‌بێت ئه‌م کێشانه چاره‌سه‌ر بکرێن. پرۆسه‌یه‌ک هه‌یه، پێویسته ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وام بێت به‌ره‌و ئه‌و ئامانجانه‌ى ئه‌م گه‌له بۆ ئازادى و دیموکراسییه‌ت و سه‌ربه‌خۆیى هه‌وڵى بۆ داوه و تێکۆشانى بۆ کردووه، بۆیه له‌گه‌ڵ قسه‌کانى مامۆستا ڕه‌حمان کۆکین”.
ده‌رباره‌ى ڕوونکردنه‌وه‌ى به‌شداربوویه‌کى دیکه‌ى پانێڵه‌که سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌کانى پێکهاته‌کان و نه‌هێشتنى ئه‌و مه‌ترسیانه له ده‌ستوورى هه‌رێمى کوردستاندا، به‌ڕێزیان گوتى “ده‌بێت ده‌ستوورێک بنووسرێته‌وه بۆ واقعى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌و ده‌ستووره‌ى ده‌ینووسین ده‌بێت به‌رجه‌سته‌ى ئه‌و واقعه بێت که له هه‌رێمى کوردستان به هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه هه‌مانه. له‌و کۆنفرانسه‌دا که هه‌ر له ئه‌مڕۆ به‌یانییه‌وه ده‌ستیپێکردووه، له ترس و نیگه‌رانیى هه‌موو لایه‌ک تێگه‌یشتین، جا ئه‌وه‌ى به‌رگرى له عه‌لمانییه‌ت و ئه‌وه‌ى به‌رگرى له ئیسلامییه‌ت و ئه‌وه‌ى به‌رگرى له پێکهاته‌کان و ئایینه‌کان ده‌کات، تا حه‌ددێکى زۆر ئه‌و خاڵانه‌ى جێگه‌ى نیگه‌رانین باس کران و هه‌موو ئه‌مانه به جددى وه‌رده‌گرین. ئێمه تا حه‌ددێک ڕۆیشتووین پێکهاته‌یه‌ک که له شوێنێک زۆرینه‌ن مافى خۆبه‌ڕێوه‌بردنیان هه‌بێت و کێشه‌مان له‌سه‌ر ئه‌مه نییه، ئه‌زموونێکى زۆر سه‌رکه‌وتوومان هه‌بوو له هه‌رێمى کوردستان که دواى ساڵى 2003 له ده‌شتى نه‌ینه‌وا پێشمه‌رگه و ئاسایشمان بۆ ئه‌وێ نه‌نارد، یارمه‌تیى ئه‌و پێکهاتانه‌مان دا له‌و سنوورانه خۆیان هێزیان هه‌بێت و خۆیان ناوچه‌کانیان بپارێزن، به ڕاستى تا ئه‌و کاته‌ى داعش‌یش هات زۆر به باشى سنوورى خۆیان له هه‌موو شتێک پاراست. به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ى جه‌نابى ئه‌بوونا ساکۆ ئاماژه‌ى بۆ کرد، ئه‌و مه‌ترسییانه جددین لاى ئه‌و پێکهاتانه، واته گوشارێکى زۆر له‌و پێکهاتانه له‌و سنوورانه ده‌کرێت و نابێت ئه‌وه به که‌م بزانین. هه‌میشه شانازى به‌وه‌وه ده‌که‌ین که هه‌رێمى کوردستان جێگه‌ى پێکه‌وه‌ژیان بووه. سه‌ردانى قه‌داسه‌تى پاپا بۆ هه‌رێمى کوردستان و عێراق، ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌وه بوو، جه‌نابى قه‌داسه‌تى پاپا خۆى ئه‌و بڕیاره‌ى دا که سه‌ردانى عێراق بکات و له عێراقیش سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان بکات، به‌ڵام په‌یامى ئه‌و په‌یامى پێکه‌وه‌ژیان بوو، ئه‌و به‌هایانه بوون که ئێمه وه‌ک کوردستانى و حکوومه‌ت و په‌رله‌مان هه‌میشه شانازییان پێوه ده‌که‌ین و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌م به‌هایانه.
ئه‌و ده‌ستووره که نووسراوه و ڕشنووسه‌که‌ى هه‌یه، خۆى میکانیزمى ده‌ستوور نووسراوه، هه‌ندێک وا ده‌زانن په‌رله‌مان ده‌ستووره‌که ده‌سنووسێت، نه‌خێر به‌ڵام میکانیزمه‌که ڕوونه که ده‌بێت په‌رله‌مان ئه‌و ئه‌رکه جێبه‌جێ بکات، ده‌بێت په‌رله‌مان لیژنه‌ى بۆ دا‌نێت، به‌ڵام مه‌رج نییه لیژنه‌که ته‌نیا ئه‌وانه بن که له‌ناو په‌رله‌مانن، ده‌بێت بۆ نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور پسپۆڕان و خه‌ڵکى جیاوازى تێدابێت. ڕه‌شنووسێکى ده‌ستوورمان هه‌یه که زۆر شتى باشى تێدایه و گه‌یشتۆته هه‌ندێک شتى زۆر باش و پێویستى به پێداچوونه‌وه‌یه که په‌نا به‌خوا ده‌نگى بۆ بدرێت”.
له وه‌ڵامى پرسیارێکدا ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى که لایه‌نه‌کانى هه‌رێمى کوردستان هه‌ر یه‌که ده‌خوازێت له‌سه‌ر پێوه‌ره‌کانیان ده‌ستوور بنووسرێته‌وه و جێگه‌ى پێوه‌ره‌کانیان تیادا بکرێته‌وه، سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى گوتى “له پانێڵى یه‌که‌م قسه‌ى باش کرا، هه‌ندێک قسه‌ى ئه‌رێنى کرا و هه‌ندێک بۆچوونى باش له‌و پانێڵه‌دا باس کران و هه‌ندێکیشیان که‌شى هه‌ڵبژاردن و موزایه‌داتى هه‌ڵبژاردنى تێدابوو که پێموایه ئه‌مه‌ش شتێکى ئاسایییه و گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌توانین هه‌موو ئه‌و شتانه له شوێنى خۆى وه‌ڵامى بده‌ینه‌وه. له ڕاستیدا نایبینم کێشه‌یه‌کى زۆر گه‌وره له پرسى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستووردا هه‌بێت، گرنگترین شت ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌ستووره‌ى ده‌نووسرێت تا ڕاده‌یه‌کى زۆر ڕه‌نگدانه‌وه‌ى خواست و داواکاریى هه‌موو پێکهاته‌کانى گه‌لى هه‌رێمى کوردستان بێت و پێموایه ئه‌مه له هه‌مووى گرنگتره، وه‌ک باسم کرد ده‌ستوور بۆ حزبێک نانووسرێت، به‌ڵکو بۆ هه‌رێمى کوردستانه و بۆ ئه‌وه‌شمانه که شته‌کان ڕێکبخه‌ین، له‌وانه‌یه چه‌ند ساڵێکى دیکه ده‌ستوور هه‌موار بکرێته‌وه، به‌ڵام بۆ ئێستاى هه‌رێمى کوردستان پێویستیمان به نووسینه‌وه‌ى ئه‌م ده‌ستووره هه‌یه تاکو کاره‌کان ڕێکبخه‌ینه‌وه. پرۆسه‌ى حوکمڕانى و ملله‌تسازى پرۆسه‌یه‌که به ساڵ و زه‌مان ده‌ڕوات. گه‌ر سه‌یرى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ین هه‌ر له ساڵى 1992ه‌وه تا 2003 هه‌ڵبژاردنمان ئه‌نجام داوه و له ڕێگه‌ى سه‌ندووقه‌کانى ده‌نگدانه‌وه په‌رله‌مانمان دامه‌زراندووه که ئه‌مڕۆ ساڵیادى یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنى هه‌رێمى کوردستان بوو، که‌واته له‌وکاتیشه‌وه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بووه هه‌رێمى کوردستان کێشه‌کانى خۆى له ڕێگه‌ى سه‌ندووقه‌کانى ده‌نگدانه‌وه یه‌کلایى بکاته‌وه، هه‌ر له ساڵى 1992ه‌وه تا ئێستا ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وام بووه، به‌رده‌وامیش ده‌بێت. بۆ هه‌رێمى کوردستان پرسى خۆبه‌ڕێوه‌بردن سه‌ره‌تا بوو. بیرمه ساڵى 1991 له به‌غدا هه‌موویان گره‌ویان له‌سه‌ر یه‌ک خاڵ کرد و گوتیان هه‌رێمى کوردستان ناتوانێت خۆى به‌ڕێوه ببات و ناچار ده‌بن دێن ده‌ستیشمان ماچ ده‌که‌ن و داوا له ئێمه ده‌که‌ن بگه‌ڕێینه‌وه کوردستان و حوکم بکه‌ین، له‌و کاته‌وه تا ئێستا ده‌بینین حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دامه‌زرا و کابینه دواى کابینه، کێشه هه‌بووه و پێشکه‌وتن هه‌بووه و که‌موکوڕى هه‌بووه و دیموکراسییه‌ت وه‌ک پێویست نه‌بووه، به‌ڵام به‌رده‌وام بووه و شته‌کان به‌ره‌و خراپتر نه‌ڕۆیشتوون و نابێ به‌ره‌و خراپتریش بڕۆن و ده‌بێت له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه ئه‌م شتانه به‌ره‌و باشتر ببه‌ین.
کابینه‌ى پێشترى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌ندێک شتى باشى کردووه و هه‌ندێک شتى خراپیشى کردووه، کابینه‌ى پێش ئه‌ویش هه‌ر وابووه و ئه‌م کابینه‌یه‌ش واده‌بێت و دواى ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌وه‌ى که ده‌مێنێته‌وه ئه‌م گه‌له‌یه، ئه‌م وڵاته‌یه که ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و نه‌وه‌یه‌یه که دواى ئێمه‌ش ده‌بێت هه‌وڵى جددى بدات بۆ پاراستنى ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ى گه‌ل له‌پێناویدا خه‌باتى کردووه، له‌پێناویدا خوێنى ڕشتووه، له‌پێناویدا زۆر ئازار و ئه‌زیه‌تى بینیوه. ئه‌گه‌ر پرسیار له هه‌ریه‌ک له‌و به‌ڕێزانه‌ى لێره دانیشتوون بکه‌ین، هه‌ریه‌که‌یان چیرۆکێکیان له نه‌هامه‌تى و به‌دبه‌ختى و ناخۆشى هه‌یه که به‌سه‌ریان هاتووه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه هه‌موومان به‌رامبه‌ر ئه‌م دۆخه‌ى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان به‌رپرسین وکه‌سمان به‌ده‌ر نین و پێویسته پرسى چه‌مکى هاووڵاتیبوون له هه‌رێمى کوردستاندا له سه‌رووى هه‌موو شتێکه‌وه بێت و ته‌نها ده‌رگا و ڕێگه‌یه که هه‌رێمى کوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات”.
له کۆتاییدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى گوتى “سوپاسێکى تایبه‌تیى زانکۆى کوردستان و سه‌رۆکى زانکۆکه ده‌که‌م بۆ ڕێکخستنى ئه‌م کۆنفرانسه، پێموایه کۆنفرانسێکى با ش بوو و به‌و بیروبۆچوونانه‌ى تیایدا پێشکه‌ش کران، ده‌وڵه‌مه‌ند کرا. په‌نا به خوا و هه‌موو لایه‌ک به‌خێر و به خۆشی. زۆر سوپاس”.
