بڵێسە جەبار فەرمان: دەستور بە عەقڵیەتی سیاسەتمەداران و حوكمڕانانی هەرێم نانوسرێتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

پەرلەمانتارێكی یەكێتی ڕایگەیاند " دەستورێكی هاوچەرخی دیموكراسی دورمەودا بەم عەقڵیەتەی ئێستای سیاسەتمەداران و حوكمڕانانی هەرێم نانوسرێتەوە بۆیە داوا دەكات واز لە نوسینەوەی دەستور بهێنرێت.

بڵێسە جەبار فەرمان،  لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی"دەستورێکی ھاوچەرخی دیموکراسی دورمەودا، بۆ ھاوڵاتیانی کوردستان و نەوەی داھاتو بەم عەقلیەتەی ئێستای سیاستمەداران و حوکمرانانی ھەرێم نانوسرێتەوە."

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی وتوشیەتی"‏واز لە دەستور بێنن (چاکی مەکەن با خراپ نەبێ) فریای قەوارەی ھەرێم بکەون."

چوارشەممە سەنتەری زانکۆی کوردستان- هەولێر بۆ توێژینەوەی هەرێمی و نێودەوڵەتی، کۆنفرانسێکی تایبەت بە ناونیشانی ''یەکڕیزی و دەستوور'' رێکخست.

 لە کۆنفرانسەکەدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، جێنین هێنس پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق و سەرۆک و سەرکردەی حیزبەکانی باشووری کوردستان و ژمارەیەک لە توێژەر و ئەکادیمی و 29 کۆنسوڵی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان بەشداریی تێدادەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار