وەزیری بەرگری عێراق بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتن لەگەڵ پێشمەرگە گه‌شته کەرکووک

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیری بەرگری عێراق گەیشتە شاری کەرکووک، بڕیارە لەگەڵ بەرپرسە سەربازییەکانی سوپای عێراق لە کەرکووک باس لە جێبەجێکردنی رێککەوتن لەگەڵ هێزی پێشمەرگە بکەن.
جومعه عناد وه‌زیرى به‌رگرى عیراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20 ئایاری 2021 به‌مه‌به‌ستى دانانى ژوورى هاوبه‌شى نێوان هێزه عیراقییه‌كان و پێشمه‌رگه له ناوچه دابڕێنراوه‌كان گه‌شته كه‌ركوك، هاوكات هه‌ریه‌ك له (راكان جبورى، پارێزگارى به‌وه‌كاله‌تى كه‌ركوك، عه‌لى فه‌ریجى، سه‌رۆكى ئه‌ركانى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، لیوا ساڵح عامرى، به‌رپرسى پۆلیسى ئیتیحادى، عه‌مید كاوه غه‌ریب، به‌رپرسى پۆلیسى كه‌ركوك، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى سه‌ربازى عیراقى پارێزگاى كه‌ركوك) پێشوازییان لێ‌كرد.
لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسە سەربازیی و ئەمنییەکان، وەزیری بەرگری عێراق باس لە دانانی نەخشەڕێگەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن، بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچەکە".
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق رێککەوتنیان واژۆکردووە، بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکان، بڕیار دراوە چەند ناوەند و لیژنەیەکی هاوبەش بۆ ئەم مەبەستە دروست بکەن. دوێنێ 19/5/2021، ئەو رێککەوتنە لە سنووری پارێزگای دیالە چووەتە بواری جێبەجێکردن و ژوورێکی هاوبەش پێکهێنراوە.
