ئاگربەست لەغەززە رادەگەیەنرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرکردەی بزوتنەوەی فەتح لەفەڵەستین ڕایگەیاند، " لەلایەن میسر و نەتەوە یەکگرتوەکان هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ راگرتنی هێرشە دوژمنکاریەکانی ئیسرائیل".
حسێن حمایل، سەرکردەی بزوتنەوەی فەتح لەفەڵەستین ئهمڕۆ پێنجشهممه 20 ئایاری 2021 لەلێدوانێکدا رایگەیاندوە، لەلایەن میسر و نەتەوە یەکگرتوەکانیش هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ راگرتنی "هێرشە دوژمنکاریەکانی ئیسرائیل"، ئومێدەواریشن کە گفتوگۆکان دەگاتە ئەنجام.
ئاماژەی بەوشکردوە، سەرەڕای هەمو ئەو ئاستەنگیانەش کە هێزەکانی ئەمنییەکانی ئیسرائیل دروستیکردون، گەلی فەڵەستین بەردەوام دەبێت لەسەر پارێزگاریکردن لە خاک و پیرۆزییەکانی.
لە ئیسرائیل لە ئەنجامی هێرشە موشەکییەکانی حەماس، دوازدە کەس کوژراون کە دوانیان منداڵن، هەروەها سێ سەد هاوڵاتی دیکەی ئیسرائیلی برینداربون تاوەکو ئێستا دو سەد و بیست و حەوت هاوڵاتی فەلەستینی لە بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلدا کوژران کە شەست و چوار یان منداڵن، هەروەها زیاتر لە هەزار و شەش سەد کەسی دیکەشیان برینداربون.
