وەزارەتی داد بڕیارێك لەبارەی ئیدارە سەربەخۆكانەوە دەدات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى  

وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان رایگەیاند"  لەئیدارە سەربەخۆکان هاوشێوەی پارێزگاکان بڕیاردراوە بە کردنەوەی فەرمانگەی دادنوسی ئێواران کەلەئێستادا تەنها لەناوەندی پارێزگاکاندا بونی هەیە".

وەزارەتی داد لەدواین نوسراویدا کە 18ی ئایار بەواژۆی فرسەت ئەحمەد، وەزیری داد دەرچوە ئاماژەی بەوەشكراوە، وەزارەتی دادی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریداوە فەرمانگەی دادنوسی کەلار/2 بکرێتە فەرمانگەی دادنوسیی ئێوارانی کەلار و هەروەها فەرمانگەی دادنوسی کەلار/1ی دەبێتە فەرمانگەی دادنوسیی کەلار.

وەزارەتی داد ئەوەشی خستوەتەڕو، بە پێی پلانێک هەنگاوی کردنەوەی فەرمانگەی دادنوسی ئێواران لە  ئیدارە سەربەخۆکان و شارۆچکەکانیش دەستپێدەکات و پرۆسەکە بەردەوامی دەبێت.

بونی فەرمانگەی دادنوسیی ئێواران دەبێتەکارئاسانییەک بۆ مامه‌ڵه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ كه‌ لە کاتی دەوامی بەیانیاندا ناتوانن سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی دادنوسی بكه‌ن، بەگوێرەی رێنماییەکانیش ده‌وامی فەرمانگەکانی دادنوسیی ئێواران، لە كاتژمێر 1:30 تا 6:30ـی ئێواره‌ ده‌بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار