یه‌کێتى له‌سه‌ر هاوپه‌یمانییه‌ته‌که‌ى له‌گه‌ڵ گۆران هه‌ڵوێستى راگه‌یاند

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى نیشتمانى ئه‌مڕۆ له سلێمانى کۆبوونه‌وه له ته‌وه‌رێکى کۆبوونه‌وه‌که‌دا باسیان له هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ گۆڕان کرد‌و پێیانوایه " ئه‌و هاوپه‌یمانییه ده‌بێته مایه‌ى ئارامى و ته‌بایى و یه‌ک ریزى کوردستانى که بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و دیموکراسى زۆر پێویستن".
میدیاکانى یه‌کێتى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ى ئایارى 2021، بڵاویان کرده‌وه کۆبوونه‌وه‌که که به سه‌رپه‌رشتى هاوسه‌رۆکان، ئه‌نجامدراوه، ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى ته‌ئکیدى کردۆته‌وه" له‌سه‌ر گرنگى و بایه‌خى پێکهێنانى لیستى هاوپه‌یمانى کوردستان له‌نێوان یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و لێکتێگه‌یشتنى چه‌ند لایه‌نێکى کوردستانى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق که وا بڕیاره رۆژى ١٠ى تشرینى ٢٠٢١ ئه‌نجامبدرێت".
هه‌روه‌ها له راگه‌یاندنى " ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى به بۆنه‌ى ٤٦ هه‌مین ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یه‌کێتى و ٤٥ ساڵه‌ى هه‌ڵگیرساندنى شۆرشى نوێوه ئۆرگانه‌کانى راسپاردووه به ره‌چاوکردنى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کانى تایبه‌ت به په‌تاى کۆرۆناوه ئه‌و یاده بکه‌نه‌وه".
له راگه‌یاندنى کۆبوونه‌وه‌که‌دا هاتووه" ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى له کۆبوونه‌وه‌که‌یدا هه‌ڵوه‌سته‌ى جددى له ئاستى ره‌وشى ئه‌منی، سیاسى و خزمه‌تگوزاریی، ناوچه جێناکۆکه‌کان به گشتى و که‌رکوک و خانه‌قین به‌تایبه‌تى کرد و پێى وابوو باشترین رێووشوێنى دابینکردنى ئاشتى و ئارامى و پێکه‌وه ژیانى ئاشتیانه‌ى نێوان پێکهاته‌کان له‌و ناوچانه به سه‌رخستنى ژیرانه‌ى به‌رنامه‌ى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌شى نێوان هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و سوپاى عیراق و هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌بێت".
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى ته‌ئکیدیکردۆته‌وه له‌سه‌ر پێویستى جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه‌ى ساڵى ٢٠٢١ که له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراقه‌وه په‌سه‌ندکراوه‌و وه‌ک ئاماژه‌ى بۆ ده‌که‌ن، ده‌بێته‌ى مایه‌ى دابینکردنى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان.
