قوباد تاڵه‌بانى: سه‌ردانى به‌غدا ده‌که‌ین و پابه‌ندین به یاساى بودجه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ئاماده‌یى بۆ پابه‌ندبون به یاساى بودجه‌ى 2021 ده‌ربڕى و رایگه‌یاند:" له‌ئاینده‌یه‌کى نزیکدا سه‌ردانى به‌غدا ده‌که‌ینه‌وه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ى ئایارى 2021، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ھه‌ولێر پێشوازیکرد له جینین پلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌عێراق، له‌دیدارێکدا گفتوگۆکرا له‌باره‌ى بارودۆخى ئێستاى عێراق و هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که، سه‌ربارى تاوتوێکردنى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا، هه‌ردولاش هاوڕابون که‌پێویسته په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌ندروست و باشتر هه‌بێت له‌نێوانیاندا.
جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ئاماده‌بونى حکومه‌تى هه‌رێمى ده‌ربڕى بۆ پابه‌ندبون به‌یاساى بودجه‌ى عێراق و راشیگه‌یاند: "بڕیاره له‌ئاینده‌یه‌کى نزیکدا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانى به‌غدا بکه‌ینه‌وه".
هاوکات له‌باره‌ى چاکسازییه‌کانى حکومه‌تى ھه‌رێم، جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانى چاکسازى له‌سێکته‌ره جیاوازه‌کان،"پێویسته کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ھاوکارى ھه‌رێمى کوردستان بکات بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر رێچکه‌ى دروستى چاکسازى و فراوانکردنى ئازادییه‌کان و به‌رجه‌سته‌کردنى به‌ھاکانى دیموکراسى بێت".
