حکومه‌تى هه‌رێم نرخى وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیارانى راگه‌یاند

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان نرخى وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیارانى دیاریکرد و رایگه‌یاند، ته‌نێک گه‌نمى پله یه‌ک له‌به‌رامبه‌ر 610 هه‌زار دینار له‌جوتیاران وه‌رده‌گیرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێم، له چوارچێوه‌ى خۆئاماده‌کردن بۆ وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێم بۆ ساڵى 2021 پاش چه‌ندین کۆبونه‌وه، به‌ئاماده‌بونى وه‌زیرى بازرگانى و بریکارى وه‌زاره‌ت بۆ کاروبارى بازرگانی، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى بازرگانى دانه‌وێڵه له هه‌رێمى کوردستان، سه‌ردانیکردنى پلانى به بازاڕکردن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى بازرگانى حکومه‌تى فیدراڵ و کۆبونه‌وه‌ى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه له‌گه‌ڵ پارێزگاکانى هه‌رێم بۆ دیاریکردنى نوێنه‌ره‌کانیان له پرۆسه‌ى به بازاڕکردنى گه‌نمى جوتیاران، نرخى گه‌نم دیاری‌کرا.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى حکومه‌تى ئاماده‌کارى ده‌کات له‌رۆژانى داھاتو بڕى گه‌نمى دیاریکراو وه‌ربگیرێت، بۆ هه‌رته‌نێکیش له‌مساڵ بڕى 50 هه‌زاردینار زیادکراوه.
هاوکات نرخى وه‌رگرتنى گه‌نمیان ئاشکرا کردووه که بۆ ئه‌مساڵ، گه‌نمى نمره یه‌ک به 610 هه‌زار دینار، گه‌نمى پله دوو به 530 هه‌زار دینار‌و پله سێ به 470 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر تۆنێک دیارى کراوه.
