فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا ئۆتۆمبێلێكیان لەدهۆک بۆردومانکرد
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا ئۆتۆمبێلێكیان له ناحیه‌ی مانكیشكێ لەدهۆک بۆردومانکردوە و بەهۆیەوە ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا به‌وردی ژماره‌ی قوربانیه‌كان نه‌زانراوه.
لەسنوری پارێزگای دهۆک ئه‌مشه‌و فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا، ئۆتۆمبێلێكیان له‌نزیك دوڕیانی دیلیا له ناحیه‌ی مانكیشكێ كردوه‌ته ئامانج، کەناحیەکە دەکەوێتە دوری 30 كیلۆمه‌تر له‌سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆكه‌وه.
ئاماژەی بەوەشکراوە، لەئەنجامی بۆردومانەکە ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا به‌وردی ژماره‌ی قوربانیه‌كان نه‌زانراوه.
هێزە ئەمنییەکان گه‌یشتونه‌ته شوێنی بۆردومانه‌كه و كوژراو و برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن كراون، ورده‌كاری زیاتری ئه‌و روداوه‌ش لەم کاتەدا نه‌زانراوه.
لە 23ی مانگی رابردوودا سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە "چڕنووکی هەورە برووسکە"ی بە پاساوی رووبەڕووبوونەوەی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە لە بەرزاییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێکرد.
لە دەستپێکی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە، یەکەمجارە گوندێکی سەر بە قەزای دهۆک بۆردوومان دەکرێت.
