یوئێن لەهەولێر ناوی پەنابەرانی رۆژهەڵات تۆمار دەکات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتوەکان بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کاردەکات بۆ تۆمارکردنی ناو و زانیارییەکانی ئەو پەنابەرانەی داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن، بەگوێرەی ستاندارد و یاسا نێودەوڵەتیەکانی تایبەت بە پەناخوازان.
نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق رایدەگەیەنێت، بەهاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق، ناو و زانیاریی ئەو پەنابەرانە تۆمار دهكهین، كه داوای مافی پەنابەرێتی دەكەن.
دوای دوو رۆژ لە خۆسووتاندنی گەنجە رۆژهەڵاتیەکە کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتوەکان راگهیهندراوێكی لهبارهی روداوی خۆسوتاندنی پەنابەرەكەی رۆژهەڵات لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند، روداوی تراژیدی خۆسوتاندنی ئەو پەنابەرە لەبەردەم باڵەخانەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە هەولێر، نیگەرانی کردین.
تیمی تەندروستیەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان هاوکاری پزیشکیان پێشکەش بهو گهنجه کردوە و گواستویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە
لهراگهیهندراوهكهدا هاتوه، تیمی تەندروستیەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان هاوکاری پزیشکیان پێشکەش بهو گهنجه کردوە و گواستویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە
دەشڵێت،" بەبێ جیاوازی هاوکاری راستەخۆ پێشکەشی هەمو ئەو پەنابەرانە دەکەن، کە لە هەرێمی کوردستان و عێراقن، هاوکارییەکانیش بریتین لە، خزمەتگوزارییەکانی پارستن، هاوکاری دارایی و یاسایی.
ئاماژەبەوەشكراوە، پشتیوانی دامەزراوەکانی حکومەتی ههرێمی كوردستان دەکەین بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی بۆ پەنابەران وەك، خزمەتگوزاری تەندروستی، پەروەردە، ئاو
