لە مهاباد پێنج پاسداری ئێران کوژران

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

هێزەکانی ئیتلاعات و سوپای پاسدارانی ئێران  لەنێوان شارەکانی مهاباد و بۆکان بۆسەیان بۆ  چەند پێشمەرگەیەکی حدکا دانایەوە، لە شەڕەکە دا  5  لە  سوپای پاسداران کوژران. 

بەگوێرەی زانیارییەکان، شەڕەکە لە نێوان شارەکانی مهاباد و بۆکان بوە دوای ئەوەی سوپای پاسداران بۆسەیەک بۆ چەند پێشمەرگەیەکی حدکا دادەنێن.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەڵێت، لەو شەڕەدا 7 کەس کوژراون کە 5 یان لە هێزەکانی ئیتلاعات و سوپای پاسداران و دوو کەسیش کە سەر بە حیزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون، گیانیان لەدەستداوە.

دەشڵێت، کەسێکیش لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە بە برینداری بەدیلگیراوە. بەڵام میدیاکانی ئێران ئاماژەیان بە ژمارەی قوربانییان نەداوە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار