پارێزگارى هه‌ولێر: بێڕێزى به کارمه‌ندانمان قبوڵ ناکرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگارى هه‌ولێر له‌باره‌ى هێرشکردنه سه‌ر کارمه‌ندێکى هاتوچۆى ئه‌و شاره له‌لایه‌ن شۆفێرێکى ژنه‌وه، رایگه‌یاند": هه‌ر که‌سێک له هه‌ر پله‌و پۆستێک بێت بێڕێزى به کارمه‌ندانمان بکات، لێى قبوڵ ناکرێ و سزاى توند ده‌درێت".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 21ى ئایارى 2021، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یاند:"وه‌ک پارێزگاى هه‌ولێر به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک و به پشتبه‌ستن به بنه‌ما یاساییه‌کان، به‌رگرى و پشتیوانى له ته‌واوى ئه‌فسه‌رو کارمه‌ندانى پۆلیسى هاتوچۆ و پۆلیس و تێکڕاى هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ‌و سه‌رجه‌م کارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانى فه‌رمانگه‌کانى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌که‌ین."
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند"وه‌ک چۆن به‌رده‌وام ئه‌وان راده‌سپێرین له‌کاتى ئه‌رکه‌کانیان ڕێز له هاوڵاتیان بگرن و له‌خزمه‌ت هاوڵاتیان بن، به‌هه‌مان شێوه‌ش هه‌ر که‌سێک له هه‌ر پله‌و پۆستێک بێت بێڕێزى به کارمه‌ندانمان بکات، لێى قبوڵ ناکرێ و سزاى توند ده‌درێ."
پێشتر هاتوچۆى هه‌ولێر رایگه‌یاند، دوێنێ پێنجشه‌ممه، کارمه‌ندێکى هاتوچۆیان له‌سه‌ر شه‌قامى 40 مه‌تری، به‌هۆى سه‌رپێچییه‌وه ژماره‌ى تابلۆى ئۆتۆمبێلێکى نوسیوه، به‌ڵام شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌که که ژن بوه بۆى دابه‌زیوه‌و به ده‌ست و به شه‌ق له کارمه‌نده‌که‌ى داوه. کارمه‌نده‌که دواى ئه‌و روداوه سکاڵاى یاسایى تۆمارکردووه.
